شاندێکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عیراق سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ شاری دیاربه‌کر ده‌کات و له‌وێشه‌وه ئه‌ندامانی شانده‌که ده‌چنه شاری کۆبانی و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کانتۆنی کۆبانیدا کۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌ردانی شانده‌که‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیانه‌ی شاره‌وانی ئامه‌د بووه.
په‌روا عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندامێکی ئه‌و شانده‌یه و سه‌باره‌ت به شاری کۆبانی ده‌ڵێت هه‌مان دیمه‌نه‌کانی پاش ڕوخانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بینیوه و ئه‌م شاره‌ی ڕۆژئاوا پێویستی به هاوکاری و کۆمه‌کی هه‌موو لایه‌ک هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌شی پێده‌کات له کۆبانی سیمبۆله‌کانی ئازایه‌تی و پیرۆزی و گه‌وره‌یی و له‌خۆبووردن و به‌رخودانیش له کۆبانی ده‌بینرا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێویستیه‌کانی ئێستای کۆبانی چین؟ په‌روا عه‌لی ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت له سه‌دا 95 ی شاره‌که وێرانبووه و ژێرخانی شاره‌که‌ش داڕوخاوه و ئه‌گه‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کیش مابنه‌وه ترسی ئه‌وه هه‌یه چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌موویانی مین ڕێژ کردبن و ته‌نانه‌ت وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و توندڕه‌وانه به‌ر له تێکشکاندنه‌که‌یان له کۆبانی بۆمبیان له‌ناو قوتووی شه‌کر و چا و هه‌روه‌ها مهنجهڵیشدا داناوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک په‌روا عه‌لی ده‌ڵێت هه‌موو جۆره هاوکاریه‌ک له هه‌موو ئاسته جیاجیاکاندا بۆ ئه‌م شاره پێویسته جا ئایا له ئاستی ناوچه‌ییدا بێت یانیش له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌توانێت چی بۆ کۆبانی دابین بکات وه‌ک یارمه‌تی و کۆمه‌ک به تایبه‌تی له ئێستادا که ئه‌م هه‌رێمه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و ئابوری بۆته‌وه؟ په‌روا عه‌لی ده‌ڵێت ڕاسته ئێستا هه‌رێم له قه‌یرانێکی داراییدایه به‌ڵام کۆبانی ئێستا پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه و چاوه‌ڕوانکردنی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی چاک بێت ئه‌وه کاتێکی زۆری ده‌وێت و ده‌شڵێت گرنگه به هه‌ر شێوازیک بێت له‌و بڕه بودجه‌یه‌ی که هه‌یه هه‌رچۆنێک بێت هه‌وڵ بدرێت یارمه‌تی بۆ کۆبانی دابین بکرێت و ده‌شتوانرێت خه‌ڵکی پسپۆڕ و شاره‌زا وه‌ک خۆبه‌خش بنێردرێن بۆ هاوکاری کردن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5