شوان حه‌مه‌: با له‌ بیرمان بێت ئاینده‌ی کورد له‌ عێراقدا په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسیه‌وه‌ هه‌یه‌

شوان حه‌مه‌

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جارێکی تریش باس و خواسێکی گه‌رموگوڕی به‌ دوای خۆیدا هینا له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی کورد له‌ عێراقدا.

مه‌سعود بارزانی

شوان حه‌مه‌، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت میدیاکانی نزیک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌نگی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ و ده‌شڵێت بۆیه‌ له‌ ئێستادا جارێکی تر پرسی جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌وروژێندرێت چونکه‌ له‌وه‌تای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه‌ تا ئێستا ئاینده‌ی عێراق به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه‌ و ناکۆکیه‌کانی نێوان پێکهاته‌کانی عێراقیش زیاتر بووه‌ و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌کانیش هیچ یه‌کێک له‌ کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی چاره‌سه‌ر نه‌کردووه‌ و به‌شێکی تریشی په‌یوه‌ندی به‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ یه‌مه‌ن و ئێران و ‌سوریا و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

به‌ڕێز حه‌مه‌ ده‌ڵێت ئه‌مریکاییه‌کانیش نه‌یانوتووه‌ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن و ده‌شڵێت به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌مریکا له‌ دوو ته‌وه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، یه‌که‌میان شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و دووه‌میشیان ئاینده‌ی عێراقه‌ و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه‌ دۆسێی جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق له‌مه‌ی دووه‌میاندا بوروژێندرێت، هه‌رچه‌نده‌ هێشتاش زۆر زووه‌ بۆ باسکردن له‌م دۆسێیه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ شوان حه‌مه‌