به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی 3 ی مانگی 5 ی هه‌موو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕاگه‌یاندنه.
ئه‌م بڕیاره‌ش له‌سه‌ر داوای به‌شداربووانی کۆنفرانسه گشتیه‌که‌ی یۆنسکۆ بوو.
ئه‌نجومه‌نی گشتی له ساڵی 1993 دا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و وه‌ک ده‌رفه‌تێکه بۆ به‌رز ڕاگرتنی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی ڕاگه‌یاندن و پێداچوونه‌وه به ئاستی ئازادیه‌کانی ڕاگه‌یاندن له وڵاتانی جیهاندا و داکۆکی کردن له سه‌ربه‌خۆیی میدیا و هه‌روه‌هاش دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له‌کاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیاندا ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
شلێر باپیری، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌م ڕۆژه دایناوه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئاماده‌یی نییه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت گه‌لێک له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن که له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی ئازادی ڕاگه‌یاندنیان تیادایه ئه‌و جۆره ته‌گه‌ره و گرفتانه نین و هه‌ر بۆیه‌شه تا ئێستا نه‌توانراوه به شیوه‌یه‌کی ئازادانه له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا کار بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، شلێر باپیری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئازادی ڕاگه‌یاندن به مانای هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگایه و ڕۆژنامه‌وان بتوانێت به‌رده‌وام ئه‌و زانیاریانه‌ی بداتێ که ده‌ستی ناکه‌وێت یان ناتوانێت ئاگاداری بێت و ده‌شڵێت لایه‌نی ئاینیش ده‌شێت به‌شێک بێت له کۆت و به‌نده‌کانی سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڵام وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان شلێر باپیری ده‌ڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نییه هه‌ر ئاین به ته‌نها گرفت بێت له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانیش کاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5