ده‌مێک ساڵه که ده‌کرێت بگوترێت له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی باشوری کوردستان، کورد و ئه‌مریکا دۆستی یه‌کن.
پێشتر کورد ده‌یگووت هه‌ر ته‌نها چیاکان دۆستی کوردن ، به‌ڵام له 1991 ه‌وه ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش هاتنه ناو ئه‌م هاوکێشه‌ی دۆستایه‌تیه‌وه و گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ژماره‌یه‌ک وڵات به ئه‌مریکاشه‌وه کونسوڵخانه‌ی خۆیان له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه.
به‌ڵام پرسیارێک هه‌یه به‌رده‌وام ده‌کرێت، ئایا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئه‌مریکا و کورد ده‌کرێت پشتی پێ ببه‌سترێت و جێی متمانه بێت بۆ کورد له ناوچه‌که‌دا؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک, پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
به‌هۆی کێشه‌ی (ماف) ه‌وه که کورد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌تی کوردیان تیادایه، بۆیه سه‌قامگیریه‌ک له په‌یوه‌ندیه‌کانی کورد و وڵاتاندا نابینرێت و هه‌ر یه‌کێکیش له‌و پایته‌ختانه (به‌غدا، تاران، ئانکه‌ره، دیمه‌شق) کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه.
نامه‌وێت بچمه مێژووی ورده‌کاری و هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکرێت که هاتنه ئارای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت و شه‌ڕه‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه خه‌لافه‌تیه ده‌شێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌رێت به‌ره‌و قۆناغێکی تر، به‌ڵام ئایا ئه‌و قۆناغه چۆن ده‌بێت یان سیماکانی چی ده‌بن و چه‌ندێک درێژه ده‌کێشێت، هێشتا هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا زووه بڕیاری لێبدرێت.
له نێوه‌ندی شه‌ڕی کورد و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، و هاوکاتی هه‌روادێ و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گاته واشنتۆن و له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکادا کۆ ده‌بێته‌وه.
ئایا پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مریکا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیدا شوێنێکی بۆ کورد هه‌بێت؟
کورد خۆی ده‌توانێت چی بکات تا قورسایی خۆی له هاوکێشه‌کانی ئه‌مریکادا بچه‌سپێنێت؟
ئایا ئه‌وروپا ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌مریکا بۆ کورد؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (ئێمه و سیاسه‌ت) دایه:
Your browser doesn’t support HTML5