سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا کۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێـمی کوردستان ده‌ڵێت وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و گه‌لی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی گه‌لی کوردستانیان کردووه و ده‌یکه‌ن له‌م شه‌ڕه‌ی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ری تریش باس ده‌کرێن که گرنگییان هه‌یه هه‌م بۆ ئه‌مریکا و هه‌میش بۆ هه‌رێمی کوردستان.
دکتۆر فوئاد حوسه‌ین ده‌ڵێت ئه‌و دۆسێیانه ده‌خرێنه به‌ر باس که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ئایندهی هه‌رێم و به ئایندهی عێراقه‌وه و بێ له‌مه‌ش دۆسێی دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هه‌روه‌هاش باسکردنی ئه‌و کاره‌ساته مرۆییانه‌ی به‌هۆی بوونی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی شاندی کوردی بۆ واشنتۆن، هه‌ندێک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان له زاری سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نوسیبویان پرسی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق یه‌کێک ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژه‌کانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکادا.
دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت پرسی ئایندهی کوردستان که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئایندهی عێراقه‌وه ده‌خرێته به‌ر باس و پێویسته پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه بکرێت، ئایا عێراق به‌ره‌و کوێ ده‌چێت ؟ ئایا وه‌کو ده‌وڵه‌تێک هه‌ر ئاوه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟ ئاسان نییه خۆی به‌ڕێوه به‌رێت؟ ئایا په‌یوه‌ندی ئێمه و به‌غدا چۆن ده‌بێت؟
پێشتر له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی نێوان جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڕێز بایدن جه‌ختی کردۆته‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی له عێراقێکی یه‌کپارچه‌ی یه‌کگرتوو ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حوسه‌ین، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5