له‌و هێرشه‌ی ده‌کرێته سه‌ر گرتووخانه‌ی خالس له پارێزگای دیاله ده‌یان که‌س ده‌کوژرێن و ده‌یان گیراویش که به گومانی تێرۆریزم ده‌ستگیرکراون له گرتوخانه خۆیان ده‌رباز ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن له‌م هێرشه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا 6 کارمه‌ندی پۆلیس کوژراون و ده‌یانی تریش له گیراوه‌کان و له پاسه‌وانه‌کانی گرتووخانه‌که بریندارن.
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ده‌ڵێت پێستر له ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریدا هێزێکی سه‌ربازی هێرشی بردۆته سه‌ر دوو گوندی ناوچه‌که و 11 که‌سیان ده‌ستگیرکردبوو له‌و که‌سانه‌ی خه‌ریکی کاری چه‌ته‌یی بوون و خه‌ڵکیان ده‌فڕاند و ده‌شلیت هه‌ندێک له‌و چه‌تانه له‌کاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا خۆیان ده‌رباز کردبوو و ئه‌وانه‌ش که هیران برابوونه گرتوخانه‌که‌ی خالس.
زاهید تاهیر ده‌ڵێت له گرتوخانه‌که که‌سی گوناهبارکراوی تیادا نه‌بووه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن که گومانبارن به تێهۆریزم و ئه‌وانه‌ش که ده‌ستیان هه‌بووه له کاری چهتهییدا.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ زاهید تاهیر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5