شه‌ڕه‌کان له پارێزگای ئه‌نبار و به‌تایبه‌تیش له ناو شاری ڕومادیدا به‌رده‌وامن و وک کاربه‌ده‌ستانی شاره‌که ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن هێشتا توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی ته‌واوی شاره‌که بکه‌ن.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فرانس پرێس ده‌ڵێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنترۆڵی ته‌واوی شاری ڕومادییان کردووه پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق.
سوله‌یمان ئه‌لکوبه‌یسی، ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تی و کۆمه‌کی له‌شکری بۆ هێزه‌کانی پۆلیس و هێزه چه‌کداره خۆجێیه‌کانی عه‌شره‌ته‌کان و که‌میی توانایی هێزی پۆلیس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌لمه‌لعه‌بیان کردووه له باشوری شاره‌که و هێزه‌کانی داکۆکی‌یان له‌و ناوچه‌یه ده‌کرد ناچاربوون بکشێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی بازرگانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕومادی.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت له شه‌ڕه‌که‌ی ناوچه‌ی ئه‌لمه‌لعه‌بدا 7 ئه‌فسه‌ر و کاربه‌ده‌ستی پۆلیس کوژراون له‌وانه ئه‌فسه‌ر موثه‌نا ئه‌لجابری سه‌رکرده‌ی هێزی پۆلیسی ناوچه‌ی مه‌لعه‌ب.
سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنی کۆمه‌که‌کانی حکومه‌تی نێوه‌ندی بۆ پارێزگاکه‌ی، سوله‌یمان ئه‌لکوبه‌یسی ده‌ڵێت ده‌شێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به گه‌یاندنی هه‌واڵی چه‌واشه‌کارانه و یانیش زانیاری گشتی به‌بێ هه‌بوونی ورده‌کاری له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه ئاسایشیانه‌ی له پارێزگاکه‌دا هه‌ن و ده‌شڵێت ئه‌و زانیاریه درۆیانه‌ی ده‌گه‌نه به‌غدا یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی پشێوی ئاسایشی هێناوه‌ته ئاراوه.
ئه‌لکوبه‌یسی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ناداته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو هێزی حه‌شدی شه‌عبی نێردرا بۆ ڕومادی ئایا هه‌ڵوێستی عه‌شره‌ته‌کانی پارێزگاکه چۆن ده‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوله‌یمان ئه‌لکوبه‌یسی ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5