بۆ زۆرێک له عێراقیه‌کان جارێکی تریش له‌شکری عیراق شکستی هێنا له پاراستنی شاره‌کان و ڕێگه‌گرتن له به‌ره‌وپێشجوونی ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه ئاینزاکهی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
له‌پاش داگیرکردنه‌که‌ی دوێنێی شاری ڕومادی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێن ئه‌و هێزه ئاسایشیانه‌ی له شاره‌که‌دا بوون به‌هۆی که‌می چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ده‌یانتوانی هه‌ر ئه‌وه‌نده بکه‌ن و له‌وه زیاتریان پێنه‌ده‌کرا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێت شه‌ڕی قورس له ده‌وروبه‌ری شاری ڕومادی به‌رده‌وامه له ده‌مێکدا هه‌روادێ و پشتیوانی زیاتر ده‌گاته تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی شاره‌که‌دا گرتووه، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتا (تا کاتی ئه‌م وتووێژه) بێ له پشتیوانیه‌کی شه‌رمنانه زیاتر هیچ جۆره کۆمه‌کێک نه‌گه‌یشتۆته هێزه ئاسایشیه‌کانی شاره‌که و هه‌روه‌هاش خه‌ڵکه ئاواره‌که‌ی.
ڕووداوه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار له ناکاوێکدا ڕوویان نه‌داوه. زیاتر له ساڵێکه توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ی ڕۆژئاوای عێراقدا جموجۆڵیکی به‌رچاویان هه‌یه، هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت بۆچی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی ئه‌و ڕه‌وشه بکات؟
سه‌باح ئه‌لحه‌لبوسی ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌که‌وه ته‌واوی لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان له پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاگادارکراونه‌ته‌وه به سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیشه‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێک نه‌نرا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5