خه‌سره‌و گۆران: بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان نوری ئه‌لمالیکی و ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفیه

خه‌سره‌و گۆران

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی داوه‌ له‌سه‌ر لادانی پارێزگاری موسڵ له‌ پۆسته‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و داوایه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پێشتر کردبووی.

خه‌سره‌و گۆران، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان دراوه‌ بڕیارێکی یاسایی نییه‌ چونکه‌ ده‌بوایه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داوایان بکردایه‌ پارێزگاره‌که‌یان لابدرایه‌ و هۆکاریش ده‌ستنیشان بکرێت بۆ لادانه‌که‌ی و ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌.

به‌ڕێز گۆران ده‌ڵێت 24 ئه‌ندام له‌ سه‌رجه‌م 39 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به‌ فه‌رمی نامه‌یان ناردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق که‌ ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌مڕۆ پارێزگاری موسڵ له‌ پۆسته‌که‌ی لابدرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌ ناو فراکسیۆنه‌ کوردیه‌کاندا هاوڕایی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر لادانی ئه‌ثیل نوجه‌یفی له‌ پۆستی پارێزگاری موسڵ و ده‌ڵێت پارتی و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون که‌ دۆسێکه‌ دوابخرێت به‌ڵام یه‌کێتی و گۆڕان ڕایان جیاواز بووه‌ له‌سه‌ر دواخستنی له‌کار لادانی ئه‌ثیل ئه‌لنوجه‌یفی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران