هونه‌ر حاجی جاسم: له‌ ئێستادا له‌ عێراق سێ جۆر فه‌رمانڕه‌وایی هه‌یه‌ به‌ڵام نه‌که‌وتۆته‌ سه‌ر ئاستی دانپێدانانی نێونه‌ته‌وه‌یی

هونه‌ر حاجی جاسم

ساڵیک و چه‌ند ڕۆژێک به‌سه‌ر داگیرکردنی شاری موسڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و وه‌ک ده‌گوترێت هێشتاش هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی عێراق له‌ خۆ ئاماده‌کردندان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری به‌ مه‌به‌ستی ڕزگارکردنی شاره‌که‌ له‌ده‌ست توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

پسپۆڕێکی سیاسی ده‌ڵێت داگیرکردنی موسڵ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ گه‌ڵێک کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بووه‌ له‌ ڕه‌هه‌نده‌ جیاجیاکانی وه‌ک سیاسی و له‌شکری و دیمۆگرافیشه‌وه‌ که‌ ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر یه‌که‌یان بۆخۆیان بوونه‌ته‌ قه‌یرانێک.

هونه‌ر حاجی جاسم ده‌ڵێت عێراق له‌ ڕووی له‌شکریه‌وه‌، شکۆی له‌شکری ئه‌م وڵاته‌ خراپ شکا، له‌ ڕووی ئابوریشه‌وه‌ وڵاته‌که‌ی برد به‌ره‌و ئابوریه‌کی ئیفلیج، وه‌ک ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ره‌کانیشی بۆ دابه‌شبوونی عێراق زیاتر کردووه‌.

هونه‌ر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان و مامۆستای زانکۆ ده‌ڵێت له‌ بواری سیاسیشه‌وه ڕه‌وشێکی خراپی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ له‌ وڵاته‌که‌دا له‌ ڕووی ‌یه‌کلاکردنه‌وه‌کانی شیعه‌ و سوننه‌ و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و گرفته‌کانی وڵاتانی دراوسێ و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌وه‌تای هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان پێکردووه‌ بۆسه‌ر شوێنه‌کانی توند ڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیش له‌ عێراقدا زۆربوون به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئێران به‌شداریه‌کی زۆری هه‌یه‌ له‌ بڕیاره‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ هونه‌ر حاجی جاسم