میدیای ئازاد له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره هاتۆته‌وه.
هاوکاتی توندوتیژیه‌کان و ڕاوه‌دونانی ڕۆژنامه‌وانانی میدیای ئازاد، ئێستا ئه‌م میدیایه که ده‌کرێت بگوترێت جێی ئۆپزسیۆنی گرتۆته‌وه، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی داخستن بۆته‌وه، ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه به نمونه.
خه‌مه گه‌وره‌که هه‌ر ته‌نها ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه نییه به ته‌نیا به‌ڵکو ئایندهی میدیای ئازاده له باشوری کوردستان.
ده‌شێت ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به میدیای ئازاد هه‌بن له هه‌رێمه‌که‌دا به‌ڵام ئه‌م ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه هه‌رگیز نابنه ڕه‌وایی دان به‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد کپ بکرێت.
میدیای ئازاد ئه‌گه‌ر هیچ شکۆیه‌کی بۆخۆی تۆمار نه‌کردبێت ئه‌و شکۆمه‌ندیه‌ی هه‌یه که بۆته بڵندگۆیه‌ک بۆ ده‌نگی پێنوسه ئازاده‌کانی له هیچ میدیایه‌کی حیزبی و میدیا سێبهرهکانیشیاندا جێیان نابێته‌وه.
هه‌ر ئا له‌م ڕوانگانهشهوه ئێستا ده‌بینرێت شه‌پۆلێکی گه‌وره و گرانی هاوسۆزی بۆ میدیای ئازاد له باشوری کوردستان هاتۆته ئاراوه و ئه‌و که‌سانه‌ش پێشه‌نگی ئه‌م شهپۆلهن که بڕوایه‌کی تۆکمه‌یان به ئازادیه‌کانی تاکه که‌س هه‌یه و کاری بۆ ده‌که‌ن.
میوانی به‌رنامه:
نیاز عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
میدیای ئازاد ده‌خوازێت به هه‌ناسه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌وه کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان بکات و خۆی دوور ده‌گرێت له ته‌واوی گه‌مه سیاسیه‌کان، هه‌ر بۆیه ده‌بینین و ده‌بیستین هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی سنوردار کردنی ئه‌م جۆره میدیایه ده‌درێت هێنده ڕۆڵ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ئه‌م میدیایه نادرێت له ده‌مێکدا بوونی ئه‌م میدیایه به‌شێکی گرنگه له ژینگه‌یه‌کی دروستی دیموکراسی و ڕێز لێنان له مافه‌کانی مرۆڤ.
بۆ بودجه‌ی تایبه‌ت به‌م میدیا ئازاده ته‌رخان ناکرێت؟ له کاتێکدا میدیای حیزب و میدیا سێبهرهکانیشیان داراییه‌کی قه‌به‌یان بۆ هه‌ڵڕێژراوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره قه‌یرانه بۆته‌وه که مه‌ترسی داخستنی له‌سه‌ره، متمانه چییه میدیا ئازاده‌کانی تر که له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستێک تێناپه‌ڕن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ڕووبه‌ڕووی هه‌مان مه‌ترسی نه‌بنه‌وه؟
له کاتێکدا میدیای ئازاد ڕووی گه‌شی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانییه، بۆچی ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵێکی ڕژد ناده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ئه‌م میدیایه و له بری ئه‌وه‌ی داراییه‌کی زۆر بۆ میدیای سێبه‌ر خه‌رج بکه‌ن؟
(نیاز عه‌بدوڵا) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5