کاروان حه‌مه‌ تاته‌:بۆ یه‌که‌مجاره‌ له‌ مێژوودا کوردی هه‌موو پارچه‌کان له‌ یه‌ک به‌ره‌دا شه‌ڕی تێرۆریستان بکه‌ن له‌ که‌رکوک و کۆبانی و شه‌نگال

کاروان حه‌مه‌ تاته‌

شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی تری هه‌رێم هێزێکی خۆبه‌خشیش به‌شداره‌ له‌ شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا.

کاروان حه‌مه‌ تاته‌ یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و هێزه‌ خۆبه‌خشه‌ و ده‌ڵێت ئه‌رکی پاراستنی خاک هه‌ر له‌ ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌ و له‌ ئه‌ستۆی هه‌موومانه‌ و هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ش وه‌های کرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ هاوڕێکانم بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ پێکهێنانی هێزێکی خۆبه‌خش پێویسته‌.

کاروان حه‌مه‌ تاته‌

کاروان ده‌ڵێت له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نانه‌ت ته‌قه‌کردنیشیان به‌ باشی نه‌زانیوه‌ و یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ مه‌یدانیه‌کان پێی وتوون "هه‌ڵوێسته‌که‌تان جوامێرانه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ هونه‌ره‌کانی شه‌ڕ نازانن و تا نه‌بنه‌ بارگرانی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنی خۆتان باشتره‌" وه‌ک کاروان حه‌مه‌ تاته‌ ده‌ڵێت له‌ وه‌ڵامدا به‌و سه‌رکرده‌یه‌مان وت "ناگه‌ڕێینه‌وه‌ و لێره‌ ده‌مێنینه‌وه‌ و خواردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ ده‌که‌ین یانیش هه‌ر ئه‌رکێکی تری پێمانی ده‌سپێرن، وه‌ک ده‌ڵێت له‌ پاش ئه‌مه‌ خولێکی خێرای مه‌شق و ڕاهێنانیان بۆ کرایه‌وه‌ و ئه‌وجا له‌ زۆرێک له‌شه‌ڕه‌کاندا له‌ مه‌خموره‌وه‌ بۆ خانه‌قین شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییان کردووه‌.

کاروان حه‌مه‌ تاته،‌ له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا بانگهێشت کراوه‌ بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وه‌ک ده‌ڵێت له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا (په‌نتاگۆن) چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌بووه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌ شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌یه‌ک بابه‌تی تریش کراون.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ کاروان حه‌مه‌ تاته‌ کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ کاروان حه‌مه‌ تاته‌