ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: حه‌مید به‌درخان

ساڵانه‌ ده‌زگای به‌درخان فێستڤاڵی خۆی له‌ وڵاتێکی جیهاندا به‌ڕێوه‌ ده‌بات به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌ ئارای پردێکی لێک تێگه‌یشتن له‌ نیوان فه‌رهه‌نگه‌کاندا.

ئه‌مساڵ ده‌زگای به‌درخان فێستڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی له‌ بۆلزانۆ ی ئیتالیا ده‌کات له‌ ژێر ناونیشانی "کولتور زه‌نگی بوژاندنه‌وه‌ی گه‌لانه‌."

فیستیڤاڵی به‌درخان له‌ ئیتالیا

گه‌یاندنی فه‌رهه‌نگ و کولتوره‌کان و لێکنزیک کردنه‌وه‌یان له‌ یه‌کتر یه‌کێکه‌ له‌و کارانه‌ی پێویستی به‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی تۆکمه‌ هه‌یه‌ بۆ لێکتێگه‌یشتن و هه‌وڵدانی نزیکبوونه‌وه‌ له‌ نێوان یه‌کتردا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ نا که‌ پێی ده‌گوترێت به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه‌ به‌ڵکو له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی که‌ پره‌نسیپی یه‌کتر قه‌بوڵ کردن تۆکمه‌ بکات له‌ جیهانێکدا که‌ لێوان لێوه‌ له‌ ئاشوب و گێره‌شێوێنی.

ئایا پاش 12 فێستڤاڵ ده‌زگای به‌درخان توانیویه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه‌تی بیگه‌یه‌نێته‌ گه‌لانی تر؟

به‌شدار بووانی فیستیڤاڵی به‌درخان له‌ ئیتالیا

فه‌رهه‌نگه‌کانی تر چۆن له‌ فه‌رهه‌نگ و کولتوری گه‌لی کورد ده‌ڕوانن؟

ئایا چ شتێک ده‌زگای به‌درخان له‌ ده‌زگا کولتوری فه‌رهه‌نگیه‌کانی تر جیاده‌کاته‌وه‌؟

ئایا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری و تێکسته‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی له‌م فێستڤاڵانه‌ی به‌درخاندا پێشکه‌ش ده‌کرێن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دیارده‌کرێن؟ ئایا به‌رهه‌م و ده‌قی تایبه‌تن؟

ئازیزانم ئێوه‌ ڕاتان چییه‌؟

(حه‌مید به‌درخان) سه‌رۆکی ده‌زگای به‌درخان له‌ به‌رنامه‌ی( ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: حه‌مید به‌درخان