هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ژماره‌یه‌ک قه‌یراندایه وه‌ک ئابوری، سیاسی، ئاسایشی و پسپۆڕێکی سیاسیش له‌وبڕوایه‌دایه هه‌رێمی کوردستان له به‌رده‌م قه‌یرانی زیاتردایه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئێستاش ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌رێم هه‌ن به‌ڵام نه‌بوونی میکانیزم و پلانێکی تۆکمه‌ی ستراتیژی وه‌هایان کردووه چاره‌سه‌رکردنه‌کان یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌بن به‌ڵکو کاتی بن و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕوایه دروست ده‌کات که قه‌یرانی تر به‌ڕێوه‌ن و هه‌ندێک بوار هه‌ن که ده‌شێت تا ئێستا کێشه‌کان به ته‌واوی تیایدا زه‌ق نه‌بووبنه‌وه و به‌ڵام گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه له قۆناغی داهاتوودا بکه‌وینه به‌ر ده‌رگای کۆمه‌ڵێ قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری و خزمه‌تگوزاری.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات قه‌یرانه‌کان هه‌رچه‌ندێک گه‌وره و قوڵ بن ناگاته ئه‌وه‌ی جارێکی تر دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بێته‌وه ئارا وه‌ک ده‌ڵێت ئێستا پێنج لایه‌ن له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدان و هه‌ر ئه‌مه‌شه وه‌ها ده‌کات ده‌رفه‌ت بۆ بیرکردنه‌وه له دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ڕه‌خسێت و ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی پێشتر دوو به‌ڕێوبه‌رایه‌تییان هه‌بوو (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ئێستا به‌رژه‌وه‌ندییان له یه‌ک هه‌رێمیدایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5