کارکردنی ژنان له هه‌ر بوارێک‌دا بێت به‌بێ مه‌ینه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری نییه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و کارکردنه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی باره باوه‌کاندا بێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌ک بکرێت!
(ئاڵا له‌تیف)، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی داوای گۆڕانکاریه‌کی ساده‌یان کردووه له به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستاندا، ساده به‌و مانایه‌ی وه‌ک مافێکی ساده‌ی خۆیان، به‌ڵام ئاڵا و هاوڕێکانی هه‌ر ته‌نها ڕووبه‌ڕووی په‌رچه‌کردارێکی نه‌رێنی نه‌بوونه‌وه به‌ڵکو هه‌وڵێکی زۆریش درا بۆ شێواندنی ئه‌رکه ڕاستهقینهکهشیان و ناوبانگ زڕاندنیان.
ئه‌مه‌ی ڕوویدا ئایا به‌شێکه له فه‌رهه‌نگی کورد، یان فه‌رهه‌نگێکی سه‌پێندراوه؟
میوانی به‌رنامه:
ئاڵا له‌تیف، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
ئه‌م ڕووداوه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه له ژماره‌یه‌ک ڕه‌هه‌ندی جیا جیاوه و به‌تایبه‌تیش کاتێک دۆسێکه دێته سه‌ر ڕای ژنان له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کان.
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ده‌یان ڕێکخراوی داکۆکیکردن له ژنانی تیادایه هێشتاش ئه‌م ڕه‌فتارانه به‌رامبه‌ر ژنانێک ده‌کرێن که ده‌خوازن سه‌ربه‌رزانه به‌شدارییان هه‌بێت له پرۆسه‌کانی به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵگادا و ناخوازن یه‌خسیرانه مل بۆ شته‌کان بده‌ن.
له هه‌موو ئه‌م دنیا به‌رینه‌دا هه‌ر وابووه هه‌موو هه‌وڵێکی جوامێرانه بۆ گۆڕانکاری ڕووبه‌ڕووی ده‌یان په‌رچه‌کردار بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام بوون و ئه‌نجامیش په‌ره‌سه‌ندنێکی بابه‌تیانه‌ی کۆمه‌ڵگاکان بووه.
ئاڵا له‌تیف وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێک چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیی هه‌یه بۆ ئه‌م ڕووداوه؟
بۆ میدیاکانی هه‌رێم نه‌یانکرده بابه‌تێکی گه‌وره بۆ قسه له‌سه‌ر کردن؟
(ئاڵا له‌تیف) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له به‌رنامه‌ی (ژیان له‌فه‌رهه‌نگدا) وێڕای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5