جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی شاندی پارتی ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کاندا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان.
ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئایا سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تی گه‌رموگوڕی نێوه‌نده‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا، له ده‌مێکدا ته‌نها مانگێک و چه‌ند ڕۆژێک ماوه له‌م ماوه‌یه‌ی دوو ساڵ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم درێژکرایه‌وه له 30 ی مانگی 6 ی ساڵی 2013 .
هێشتا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دیار نین، وه‌ک ده‌گوترێت زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروباوه‌ڕه‌کان بووه نه‌ک بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه.
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی کوردش میدیا.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
به گشتی ده‌کرێت بگوترێت لایه‌نه‌کان هه‌ر هه‌موویان داوای سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی شاندی پارتی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پارتی دیموکراتی کوردستانیش له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدایه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ندێک کێشه هه‌ن پێویستیان به تاووتوێ کردنی زیاتر هه‌یه.
له ئێستادا کامیان گرنگتره بۆ ژیانی دانیشتوانی هه‌رێم ، کێشه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه یان ئه‌و کێشه هه‌نوکه‌ییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه؟
ئایا کێشه‌ی پۆستی سه‌رۆکی ههرێمکێشهیهکی سیاسیه که بگوترێت ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆیی هه‌یه یان ته‌نها کێشه‌یه‌کی یاساییه؟
ئایا په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5