ئه‌گه‌ر شاعیره‌کان نه‌توانن جیاواز بن له یه‌کتری ئیدی چۆن ده‌توانرێت ده‌قی جوان و داهێنه‌رانه جیابکرێنه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی (دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا) پێناسه و ماناکانی جیاوازی شیعرمان پێده‌ڵێت.
له یه‌ک کاتدا چۆن کار له‌سه‌ر زمان ده‌کات ئاوه‌هاش ئیش له تێکه‌ڵکردنی ئه‌فسانه‌کان و ڕۆشنگه‌رایی ده‌کات له پێناو ده‌قێکدا که تیایدا هه‌ست به بوونی خۆی ده‌کات و له‌وێشه‌وه ڕوانینه‌کانی خۆیمان پێ ده‌ڵێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر و کۆمه‌ڵگاش.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی به‌رده‌وام قسه‌ی ڕژدی هه‌یه له‌سه‌ر شیعر و له‌سه‌ر کایه‌کانی تری ڕۆشنگه‌ری و هه‌میشه‌ش ئه‌و سه‌رنجانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیانه ده‌یدات جێی بیرلێکردنه‌وه‌یه‌کی قوڵ و پێداچوونه‌وه‌یکی وردن و به‌رده‌وامیش دیالۆگی گه‌رموگوڕی به دوای خۆیدا هێناوه.
دەخنێکم
لە بەر تەنگەنەفەسیی فەزای سیاسیی
دەخنکێم
لە ژوورە گەرمەکانی زیندان
دەخنکێم
لە ژوورە گەرمەکانی ئاوەدانیی
دەخنکێم
پێش ئەوەی بمرم
دەخنکێم دوای مردن
دەخنکێم
چونکە مەلەنازانم
دەخنکێم چونکە مەلەزانێکی چاکم
دەمرم و ناژێمەوە
هەندێجار و زۆرجاریش بێ باکم
دەخنکێم لە تونێلەکانی مانشا
یا لە نێوان دەردەنیل و ئیجە
دەخنکێم
لە شارێیەکانی قەیرانی یۆنان
دەخنكێم
بەرامبەر بە شەپۆلە رەشەکانی زەریا
تەنانەت ئاویش زاکیرەم نانووسێتەوە
هاوارێ دەکەم و دەڵێم بریا
بە فرمێسکەکانی من ئاو دەگریا
له جیهانێکدا که به‌رده‌وام به بیانوی جۆراوجۆره‌وه ئاماده‌یی هه‌یه بۆ تێکشکاندنی مانا جوانه‌کان و به‌ها به‌رزه‌کان، ئایا شیعر ده‌توانێت خۆی بپارێزێت و پرسیاره‌کانی خۆی نۆژه‌ن بکاته‌وه و جارێکی تر ببێته ئه‌و ژیاره‌ی مرۆڤ ده‌یخوازێت؟
ئەی فەتتانەی فیتنە
دابەزە لەو بالکۆنە
با بە پە‌شتە‌ماڵی ئاسمان
ئەسرینەکانت بسڕم
(ئه‌حمه‌دی مه‌لا) وه‌ک خۆی ده‌ڵێت نه به‌دوای مانا و نه به‌دوای بابه‌تدا ده‌گه‌ڕێت، چونکه کاتێک شیعر به شوێن مانادا بگه‌ڕێت ئه‌وا ده‌بێته په‌خشان.
دەستت بخەرە ناو دەستم
تاکو ئاقارەکانی خودات پێ نیشان بدەم
ئەو خودایەی
دەبێ هەموو رۆژێ
لاپەڕەیەکی هەڵدەیتەوە
ئەوەی دیکە فەرامۆش کە :
هەموو رۆژێ وەک دەستاڕێ
رۆح و جەستەتت
هەلا
هەلا
دە
کا
بۆ ئه‌م شاعیره‌مان، شوێن یان کات گرنگیه‌کی زیاتری هه‌یه له کاتی نوسینی ده‌قێکی نوێیدا؟
ئایا ده‌کرێت له پێناو زمانی شیعردا ده‌ستبه‌رداری لۆژیکه‌کانی بیرکردنه‌وه ببین ؟
له‌م سه‌روه‌خته‌ی ئێستاماندا ئایا شیعر ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌و پێشهبڕکێیهی له‌گه‌ڵ ڕۆماندا ده‌یکات؟
بۆچی ئه‌م شاعیره‌مان زه‌رده‌شتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟
دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا، له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5