پرسی داڕشتنه‌وه یانیش هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌شی خۆی کێشه و گرفتی تیادایه.
لیژنه‌یه‌کی 21 که‌سی له هه‌رێم پێکهێنراوه بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌موارکردنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستور، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م لیژنه‌یه ده‌توانێت ده‌ستورێک ئاماده بکات و له لایه‌ن زۆرینه‌وه په‌سه‌ند بکرێت؟
له ده‌ستوری عێراقدا ئاینی ئیسلام وه‌ک ئاینی فه‌رمی وڵاته‌که دانراوه و هه‌روه‌هاش به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی یاسا دانانیش دانراوه و وه‌ک له به‌ندی دووی ده‌ستوری عێراقیشدا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ک دابڕێژرێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئیسلامیه‌کان بێت.
به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان هه‌موو که‌سێک ئه‌م پره‌نسیپه‌ی ناوێت بۆ ده‌ستوری هه‌رێم.
به‌رزکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌نگی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌ستورێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بوو له هه‌رێمدا له پێناو دابین کردنی یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا، بۆچی ژنان نیگه‌رانن؟
ململانێیه‌کی قورس هه‌یه له نێوان سیکیولار و ئیسلامیه‌کاندا له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور.
سیکیولاره‌کان داوای جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو و ئاشکرای ئاین له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن له ده‌مێکدا ئاینیه‌کان داوا ده‌که‌ن به‌لانی که‌م ئاین ببێته یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی یاسادانان ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌کرێته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی له ده‌ستوره‌که‌دا.
له به‌ندی 6 ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا جه‌خت کراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ناسنامه‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی کوردستان موسڵمانن و دانیش به‌وه‌دا ده‌نێت پره‌نسیپه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی یاسا دانان.
هه‌رێمی کوردستانی عێراق نیشتیمانی سه‌دان هه‌زار ئێزیدی و کریسچیان و که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کانی تریشه که پێناچێت ته‌با بن له‌گه‌ڵ ده‌ستورێکی ئیسلامیانه‌دا. ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دوو جۆر که‌مپین له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌ستی پێکردووه و هه‌ردووکیانیش ده‌خوازن کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی ده‌ستور.
هه‌ردوو هه‌ڵمه‌ته‌که ده‌ڵێن به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و کاته‌ی داواکانیان جێی خۆیان ده‌گرن له ده‌ستوردا.
هێشتاش ئه‌مه‌ش ئاشکرا نییه ئایا لیژنه 21 که‌سیه‌که‌ی کار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه ده‌کات چه‌ندێک داواکانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه به هێند وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه وه‌ک هه‌ردوو لای که‌مپینه‌که جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕیفراندۆمه‌که‌دا ده‌نگ ناده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو له ده‌ستوردا داواکانیان به هێند وه‌رنه‌گیرابێت.
میوانی به‌رنامه:
به‌ختیار که‌ریم، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی.
چۆن ده‌کرێت ئازادیه‌کانی تاکه که‌س له‌م ده‌ستوره‌دا جێگیر بکرێن وه‌ک مافی بنه‌ڕه‌تی هاووڵاتیان؟
ئه‌م ناکۆکیه له پای چیدا دێته ئاراوه؟ ئایا متمانه چییه گه‌ر ده‌ستورێکت هه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینێکی دیاریکراو بتوانرێت مافی ئاینه‌کانی تر بپارێزیت؟
ئایا مه‌رجه که زۆرینه‌ی دانیشتوانی وڵاتێک سه‌ر به ئاینێکی دیاریکراو بوون ئیدی ده‌بێت ده‌ستوره‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاینه بێت؟
ئایا ده‌ستورێکی سیکیولار ، بێڕێزی کردنه به ئاینه‌کان؟
ئایا سیکیولاره‌کانی کورد ده‌توانن ڕێ له هه‌وڵه‌کانی ئیسلامیه سیاسیه‌کان بگرن تا ئاین له ده‌وڵه‌ت جیابکه‌نه‌وه؟
ئایا له هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێکی سیاسی هه‌یه بتوانێت ببێته نوێنه‌رێک بۆ خه‌ڵکی سیکیولار؟
ئایا ده‌ستورێکی ئاینی یان سیکیولار ده‌کرێته قوربانی بۆ سازان له‌سه‌ر دۆسێیه‌کی تری سیاسی؟
له کاتێکدا پرسی ده‌ستور تایبه‌ته به هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک باسده‌کرێت ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و تورکیا بۆ؟
پرسیاره سه‌ره‌کیه‌ش له‌وه‌دایه له هه‌ر شوێنێکدا بێت گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و به‌رده‌وام پێشێلکاری یاسا بکرێت و گومانێکی زۆریش هه‌بێت له‌سه‌ر دادگاکان و بڕیاره‌کانی دادگا و دادوه‌ر نه‌توانێت سه‌ربه‌خۆیانه کاری خۆی بکات، ئیدی ده‌بێت ده‌ستور چ گرنگیه‌کی هه‌بێت؟
به‌ختیار که‌ریم، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5