ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا : شاخه‌وان موسته‌فا

شاخه‌وان موسته‌فا

به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌ هونه‌ریه‌کانی تردا، هونه‌ری سینه‌ما له‌ ناو کورددا هونه‌رێکی نوێیه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌کرێت بگوترێت سه‌ره‌تایه‌ک هه‌یه‌ بۆ سینه‌ماکارانی کورد یان بۆ فلیمی کوردی، به‌ڵام باسه‌ زۆره‌که‌ له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م ژانره‌ هونه‌ریه‌دایه‌ ئایا به‌ ئاقاری چه‌ندایه‌تیدا ده‌ڕوات، یان به‌ که‌رخه‌ی چۆنایه‌تیدا.

زۆرێک له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌و بڕوایه‌دان پێویسته‌ به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌ به‌ پره‌نسیپه‌کانی کارکردن له‌م هونه‌ره‌دا بکرێت له‌ پێناو تۆکمه‌کردنی بنه‌ماکانی هونه‌ری سینه‌ما له‌ ناو کورددا.

سه‌رنج زۆرن له‌سه‌ر فلیمی سینه‌مای کوردی، له‌وانه‌ئاماده‌کردنی فلیمه‌ سینه‌ماییه‌کان زیاتر بۆ به‌شداریکردنه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌ ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، یانیش هێشتا فلیمی کوردی ته‌نها له‌ ڕووبه‌ری کورته‌ فلیم و فلیمی دۆکیۆمێنتاری ده‌رنه‌چووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ک فلیمی درێژیش هه‌ن به‌ڵام وه‌ک باس ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی که‌میان توانیویانه‌ بینه‌ر بێزار نه‌که‌ن به‌هۆی درێژکردنه‌وه‌ی دیالۆگه‌کان، یانیش دیمه‌نه‌کان.

شاخه‌وان موسته‌فا

پانتاییه‌کانی خه‌یاڵ به‌شێکی گرنگن‌ له‌ چه‌مکی ده‌ربڕین له‌ سینه‌مادا، لێره‌شدا تێکه‌ڵ کردنی ده‌نگ و دیمه‌ن ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و له‌ گه‌شه‌کردنێکی به‌رده‌وامیشدا ده‌بێت.

میوانی به‌رنامه‌:
شاخه‌وان موسته‌فا، شاره‌زای کاروباری سینه‌ما.

ئایا گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێک بگوترێت سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هونه‌ری سینه‌مای کوردی ده‌ستیپێکردووه‌؟

ڕه‌خنه‌کان چین له‌ هونه‌ری کاری سینه‌مایی کوردی؟

کامیان زیاتر ڕۆڵ له‌ به‌رز ڕاگرتنی داهێنانه‌کانی هونه‌ری سینه‌مایی ده‌بینن، هونه‌رمه‌نده‌ جیاوازه‌کان یان ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌کانی بۆ کاری هونه‌ری دانراون؟

ئه‌گه‌ر هونه‌رێکمان هه‌بێت به‌ ناوی هونه‌ری سینه‌ماوه‌ ئایا له‌ هۆڵه‌کانی سینه‌مادا چۆن پێشوازی له‌و فلیمه‌ کوردیانه‌ ده‌کرێت؟

ئایا فلیمی سینه‌مایی کوردی توانیویه‌تی سنوره‌کانی چاوه‌ڕوانیه‌کانی بینه‌رانی خۆی تێبپه‌ڕێنێت؟

(شاخه‌وان موسته‌فا) شاره‌زای کاروباری سینه‌ما له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

Your browser doesn’t support HTML5

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا : شاخه‌وان موسته‌فا