عه‌بدوڵا که‌یم مه‌حمود، چالاکوان و توێژه‌ری دۆسێی ئه‌نفال هێشتاش چاوه‌ڕوانی داگاییکردنه به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی دۆکیۆمێنتی دروستکراو له‌سه‌ر کچانی ئه‌نفال.
ئێستاش که‌مپینێک بۆ پشتیوانی له‌م چالاکوانه ده‌ستی پێکردووه به ناوی (قه‌فه‌زی دادگا بۆ کێ؟).
له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و که‌مپینه‌دا هاتووه " ئێمە وەك كەمپینی (قەفەسی دادگا بۆ كێ؟) پشتگیریی خۆمان بۆ نووسەر و توێژەری بواری ئەنفال "عەبدوڵڵا كەریم مەحمود" ڕادەگەیەنین كە بە بیانوی ئەوەی بەڵگەی ساختەی بڵاوکردووه‌ته‌وه، فەرمانی دەستگیركردن و دادگاییكردنی بە پێی ماددەی ٢٤٨ ی یاسای ١١١ سزادانی عێراقی بۆ دەردەكرێت! ئه‌وه له كاتێکدایه که توێژەری ناوبراو بەڵگەنامەی ١٨ پاكیزەكەی ئەنفالی لە سالی (٢٠٠٣) دا بڵاوكردووەتەوە، ئەو بەڵگەنامەیە ئاماژە بە فرۆشتنی كچانی كورد بە ولاتی میسر ئەكات. ئێمە هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ناوبراو وەك رۆژنامەنوسێك ئەركی خۆی بەجێگەیاندووە و هیچ بەرژەوەندییەكی لە بلاوكردنەوەی ئەو بەڵگەیەدا نەبووە، جگە لە ئاشكراكردنی كەیسێك لە تاوانی ئەنفال و ژینۆسایدی كورد."
بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه به دروستکراو یان ساخته داده‌نێت؟
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه تا ئێستاش تێی ناگات و ده‌شڵێت ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه گه‌ر بکه‌وێته ده‌ست هه‌ر که‌سێک به تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نوس بێت و ئاکاری پیشه‌که‌ی وه‌های لێ‌ناکات به‌دواداچوون بکات؟! ده‌شڵێت کاتێک ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ستکه‌وتووه نوسینێکی بڵاوکردۆته‌وه به ناونیشانی "نهێنی کچه پاکیزه‌ییه‌کانی پێش ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال"و ئه‌وه‌ش ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که له حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بگره تا هه‌موو تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌مان که به‌دواداچوون بۆ ئه‌م دۆسێیه بکات.
به‌ڕێز که‌ریم مه‌حمود ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له کاتێکدا هیچ یه‌کێک له‌وانه‌ی به‌شدارییان کردووه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نفالدا نه ده‌ستگیر کراون و نه دادگاییش کراون له هه‌رێمی کوردستان ، به‌ڵام فرمانی ده‌ستگیرکردن و دادگایی کردنی چالاکوانێک و توێژه‌رێکی بواری ئه‌نفال ده‌درێت وه‌ک ده‌ڵێت "جێی داخه ده‌زگا باڵاکانی حکومه‌تی هه‌رێم له ئاستی لێپرسینه‌وه‌دا نین و گوێ له که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ناگرن."
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، چالاکوان و توێژه‌ری بواری ئه‌نفال کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5