هێمن سه‌یدی: ئێستا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆر زیاتر له‌ جاران پێویسته‌ به‌ تایبه‌تی پاش ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ناوکیه‌ی ئێران

هێمن سه‌یدی

به‌لای زۆرێک له‌ چاودێره‌وه‌ ڕێککه‌وتنه‌ ناوکیه‌که‌ی نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و هه‌ندێک به‌ ئه‌رێنی ده‌یبینن و هه‌ندێکیش ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ به‌ نه‌رێنی ده‌زانن.

له‌م نێوه‌نده‌دا ئایا کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق چۆن ده‌بێت؟

هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت چه‌ند جۆرێک کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه‌ که‌ ناکۆک به‌ یه‌ک ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته تێکڕاییه‌ک له‌م ڕه‌وشه‌ نوێیه‌ وه‌ربگیرێت، ده‌شڵێت کاریگه‌ری یه‌که‌می ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ زیادبوونی هێزی ئێرانه‌ وه‌ک زلهێزێکی ناوچه‌یی و قسه‌ی زیاتریشی ده‌بێت.

به‌ڕێز سه‌یدی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئێران بڕیاره‌ ببێته‌ وڵاتێکی ئاسایی و وابه‌سته‌ به‌ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت کورد (حکومه‌تی هه‌رێم) سود له‌م ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرێت و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێراندا وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی ئاسایی لێبکات.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات کورد گه‌واهده‌رێکی ململانێکانی نێوان ئێران له‌لایه‌ک و تورکیا و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ لایه‌کی تر ، نه‌ ده‌توانن یه‌ک فه‌رامۆش بکه‌ن و نه‌ ده‌شتوانن پێش به‌ یه‌کتر بگرن به‌ڵام ئێستا و پاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ناوکییه‌ و قورسایی ئێران زیاد ده‌کات و هه‌رچی قورسایی تورکیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه‌ وه‌ک ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه‌ به‌ره‌و که‌م بوون ده‌چێت.

هێمن سه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دیپلۆماسیه‌تی کوردی چالاک بێت و بتوانێت سوود له‌ ڕابردووی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا وه‌ربگرێت ده‌بێته‌ سه‌رمایه‌یه‌ک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی ڕۆڵی خۆی.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن سه‌یدی

‌ ‌