ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پرسی ژینۆساید دوازده‌یه‌مین کۆنفرانسی سالانه‌ی خۆی له وڵاتی ئه‌رمینیا کرد.
کۆنفرانسی ئه‌مساڵ که له رۆژی 8 تا 12 ی ئه‌م مانگی حه‌وته بوو له ژێر دروشمی "شیکردنه‌وه‌ی فره‌لایه‌نه‌ی ژینۆسایده‌کانی سه‌ده‌ی 20 " بوو، وه له لایه‌ن ئه‌نستیوت و مۆزه‌خانه‌ی ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کانه‌وه میوانداری کرابوو.
کازیوه ساڵح، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر بانگهێشتی کۆنفرانسه‌که کرابوو، وه به‌توێژینه‌وه‌یه‌ک به‌شدار بوو له‌سه‌ر ژینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌روه‌ها شه‌نگال.
کازیوه ساڵح ده‌ڵێت ئه‌و بابه‌ته‌ی له کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌شی کردووه بابه‌تی کتێبێکی نوێیه‌تی له‌سه‌ر ژینۆساید و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات له ڕووی تیۆریه‌وه باسه‌که‌ی کردووه و یه‌کێکیش له ته‌وه‌ره‌کان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ژنان و ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ژنان بووه که له ژێنۆسایدا دێته به‌رده‌میان وه‌ک لاقه کردن.
شاندێکیش له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه به‌شداری له‌م کۆنفرانسه‌دا کردووه به‌ڵام وه‌ک کازیوه ساڵح ده‌ڵێت هیچ بابه‌تێکیان نه‌بوو تا له کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌شی بکه‌ن و ده‌ڵێت ته‌نها دوو کورد وه‌ک که‌سی ئه‌کادیمی بابه‌تیان هه‌بووه یه‌کێکیان خۆی بووه و ئه‌وی تریشیان که‌سێکی تر بوو به ناوی عوسمان ئه‌حمه‌د.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له کاتی باسکردنی ژینۆسایدی ئه‌رمینیه‌کاندا له سه‌روه‌ختی یه‌که‌م شه‌ڕی جیهانیدا به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانلی، باس له ڕۆڵی کورد ده‌کرا له‌و ژینۆسایده‌دا.
کازیوه ساڵح ده‌ڵێت له کۆنفرانسه‌که‌شدا هه‌مان باس کراوه و دووچاری شۆک بووه کاتێک ژماره‌یه‌ک له ئه‌رمینیه‌کان و ئه‌وانه‌ش که ئه‌رمینی نه‌بوون هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کوردیان تاوانبار ده‌کرد، ئه‌وه‌نده تورکیان تاوانبار نه‌ده‌کرد، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی شانده‌که‌ی هه‌رێمی کوردستاندا وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه، وه‌لێ داوای به‌ڵگه‌یان لێ کردوون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ کازیوه ساڵح کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5