له کاتی دروستبوونی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، زۆر که‌س له‌و بڕوایه‌دا بوون ته‌مه‌نێکی درێژی نابێت.
ئه‌م ڕێکخراوه له ساده ترین پێناسه‌یدا ده‌گوترێت هێزێکی توندڕه‌وی سوننه ئاینزایه و دوژمنه سه‌ره‌کیه‌که‌ی شیعه ئاینزاکانن ئه‌وجا لایه‌نه‌کانی تر، به‌ڵام هه‌ر زوو ڕایه‌کی پێچه‌وانه دروست بوو ته‌واوی ئه‌و دید و بۆچوونه‌ی خسته به‌ر گومانه‌وه کاتێک چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر کورد به تایبه‌تیش ئێزیدیه‌کان و شه‌ڕه‌کانی کۆبانی و ئێستای ناوچه‌کانی تری ڕۆژئاوا، ڕووداوه‌کانی میسر یان لیبیا، وه‌ک دهڵێننیشانهن بۆ بوونی کارنامه‌ی هێزی هه‌رێمی له ناو ئه‌م جموجۆڵه‌دا و ئاڕاسته‌کردنی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.هه‌ر بۆیه هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان پێویسته به‌و شێوه‌یه پێناسه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه بکرێت نه‌ک به تانوپۆیه‌کی ئاینیانه‌ی ئیسلامی.
ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه، ڕابردوو ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ئێستاش وێران ده‌کات و ئاینده‌ش تاریک ده‌کات به‌ڵام هێشتاش چه‌کداری هه‌ن و کار له‌سه‌ر داڕمانی هه‌موو به‌هاکان ده‌کات.
میوانی به‌رنامه:
هه‌ڵاڵه ڕافع، چالاکوانی سیڤیڵ
چ شتێک ئیسلام له ئایدۆلۆژیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی جیا ده‌کاته‌وه؟ ئه‌ی چ شتێکیشه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئاینی ئیسلام جیاواز ده‌کات؟
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی باڵا له یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌م ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌حمه‌ت و دادوه‌ری ئاینی ئیسلامه‌وه.
هاوکات گله‌ییه‌کی زۆریش له ڕێبه‌رانی ئاینی و به تایبه‌تیش لایه‌نه میانڕه‌وه ئیسلامیه‌کان ده‌کرێت سه‌باره‌ت به گوتاری ئیسلامیه میانڕه‌وه‌کان که به گوتارێکی شه‌رمنانه ناودێر ده‌کرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان، له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاینی ئیسلام ده‌گۆڕێت بۆ زه‌مینه‌یه‌ک له ڕق و کینه.
ئارام قادر، ئه‌ندامی باڵا له کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌م گله‌ییانه له جێی خۆیدان به‌ڵام هۆکاریش هه‌ن که پێویسته به هێند وه‌ربگیرێن، له‌وانه ڕه‌وشی سیاسی له جیهانی ئیسلامی‌دا.
به ڕای زۆرێک له شیکه‌ره‌وه ده‌گوترێت ئه‌م ئایدۆلۆژیهتهی ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کان له زۆر شوێندا بوونیان هه‌یه و ڕه‌نگیشی داوه‌ته‌وه، له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه، له لێدوانی هه‌ندێک له که‌سایه‌تیه ئاینیه‌کان له تۆڕه‌کانی سۆشیال میدیادا، که وه‌ک ده‌گوترێت گه‌ر ڕاسته‌وخۆش له خزمه‌تی ڕێکخراوێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا نه‌بێت ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک ناڕاسته‌وخۆ ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی توندڕه‌وانه‌وه.
ئارام قادر ده‌ڵێت ڕێگه گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی ئاینی هه‌ر به ته‌نها ناکه‌وێته سه‌ر ئیسلامیه‌کان به‌ڵکو پێویسته ده‌سه‌ڵاته‌کانیش به‌شداربن تیایدا.
ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بگوترێت ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئاینی ئیسلامیه‌وه نییه؟
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ده‌ڵێت ئاینی ئیسلام بۆته قوربانی ده‌ستی ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیانی له ئاین داوه و ئاینی ئیسلامی کردووه به ئاینێک بۆ توندوتیژی، هێنده نه‌یتوانیوه خزمه‌ت به ئیسلام بکات. ئه‌گه‌ر وایه بۆچی خه‌ڵکی موسڵمان ده‌چنه ناو ئه‌م ڕێکخراوه‌وه؟
هه‌ڵاڵه ڕافع، چالاکوانی سیڤیڵ له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5