شیعر یه‌کێکه له ژانره هه‌ره سه‌خته‌کانی بواری فه‌رهه‌نگیمان که ده‌کرێت بڵێم که‌م که‌س ده‌توانێت خۆی له قه‌ره بدات و ببێته شاعیرێکی ڕاسته‌قینه‌ی خاوه‌ن ناو. ئه‌و ناوه هه‌ر بۆ سه‌روه‌ختێکی دیاریکراو نا به‌ڵکو ناوێک بێت له مێژوودا و هاوکاتی گۆڕانکاریه‌کان به هه‌مان ئاستی گرنگی خۆی بمێنێته‌وه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یدا و له مێژووی جیهانشدا.
زۆر به ڕاشکاوانه ده‌کرێت بڵێم گه‌وره شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌مان (شێرکۆ بێکه‌س) ئه‌و شاعیره‌یه که له مێژووی فه‌رهه‌نگی جیهانیدا به زیندویی ده‌مێنێته‌وه.
شێرکۆ بێکه‌س، له‌گه‌ڵ سامانه شیعرییه‌که‌یدا، شیعرێکی ته‌واو نه‌کراویشی بۆ جێهێشتین (یاده‌وه‌ری پایسکیلێکی که‌رکوکی)، دواتر هه‌ڵۆی کوڕی وتی ئه‌و ده‌قه‌ی باوکی ته‌واو ده‌کات، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی مشت و مڕێکی زۆر له نێوه‌نده فه‌رهه‌نگیه‌که‌ی خۆماندا.
ئایا هه‌ر بۆ (هه‌ڵۆ) هه‌بوو یان هه‌یه ده‌قه ته‌واو نه‌کراوه‌کانی شێرکۆ بێکه‌س ته‌واو بکات؟
ئایا ئه‌وه ده‌شێت که شاعیرێک له ژیاندا نه‌ما، که‌سێکی تر بێت جا کوڕی بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده ده‌قه ته‌واو نه‌بووه‌کانی ته‌واو بکات؟
هه‌ڵۆ ده‌خوازێت هه‌مان ڕێچکه‌ی باوکی بگرێت و هه‌نگاو به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌نێت، به‌ڵام ڕاستیه‌کی گرنگ هه‌یه که ناکرێت نکوڵی لێ بکرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
شێرکۆ بێکه‌س توانی ڕه‌هه‌نده‌کانی فایه‌ق بێکه‌سی باوک تێبپه‌ڕێنێت، له ڕێی دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی و هه‌ناسه‌ی درێژ و زمان و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌کاندا و ئاشنا بوون به ده‌قه هاوچه‌رخه‌کان توانی نه‌ک هه‌ر خۆی به‌ڵکو ناوی فایه‌ق بێکه‌سی باوکیش له لوتکه‌دا بهێڵێته‌وه.
ئایا هه‌ڵۆ ده‌توانێت ڕه‌هه‌نده شیعریه‌کانی باوکی تێبپه‌ڕێنێت؟
هه‌ڵۆ به چیرۆک و وتار ده‌ستپێده‌کات، ئایا ده‌توانێت بۆ نوسینی شیعر له‌سه‌ر هه‌مان ڕیتم و شێوازی شیعره‌کانی باوکی نه‌نوسێت؟
(هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س) له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5