زۆرێک له شیکه‌ره‌وه ئاماژه به ناجێگیری ده‌که‌ن له ئێستای پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیادا به هۆی ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
هه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ش وه‌هایان کردووه به گومانه‌وه له ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه بڕوانرێت و هه‌روه‌هاش ئه‌و خواستانه‌ی ده‌رده‌بڕدرێن بۆ ئاشتی له تورکیادا.
هاوکات له دو په‌یامی جیاوازدا سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه ده‌که‌ن بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ئه‌م دواییه.
یه‌کێک له پرسیاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه ئایا ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه ده‌رفه‌تێکی بۆ ئاشتی هێشتۆته‌وه؟
میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب،پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ته‌واوی لایه‌نه‌کان له‌م قه‌یرانه‌دا داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن ڕه‌وشه‌که هێنده هه‌ستیاره که پێویستی به سه‌روسه‌ودایه‌کی هه‌ستیارانه‌تر هه‌یه تا کار له کار نه‌ترازێت و ئاڵۆزیه‌کی قورس تر له ناوچه‌که‌دا نه‌یه‌ته ئاراوه.
پارتی کرێکارانی کوردستان پێشتر ئاگربه‌ستی تاک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند و وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌میش به ئاڕاسته‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌دا به‌شێک له هێزه‌کانی خۆی له ناو تورکیادا کشانه‌وه.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت تورکیا، په‌که‌که به هێزێکی تێرۆریستی ناودێر ده‌کات و وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌تریش دایده‌نێت بۆ ئاینده و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5