کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و تەنها مزگه‌وته‌ی سوننه ئاینزاکانی له تاران بووه ده‌ڕوخێنێت.
چالاکوانان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێران به شێوازێکی تری سه‌رکوتکردنی ئازادیه‌کان له ئێران‌دا ناودێر ده‌که‌ن.
عارف شێخ ئه‌حمه‌دی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیڤیڵ هاوڕایه و ده‌ڵێت به بڕیاری فه‌رمی موحه‌مه‌د باقڕی قالیباف،شاره‌وانی تاران، هێزه‌کانی شاره‌وانی به پشتیوانی هێزه ئاسایشیه‌کانی ئێران ههڵیانکوتاوته سه‌ر ئه‌و ته‌نیا شوێنه‌ی سوننه ئایزاکان ده‌یانتوانی نوێژی تیادا بکه‌ن له یه‌کێک له مه‌یدانه‌کانی تاران‌دا و ڕووخاندویانه.
به‌ڕێز شێخ ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده پاراستنی مافی ئاینی سوننه‌کان به‌شێک بوو له په‌یمانه‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران وه‌ک چۆن پێشتر گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تری وڵاته‌که ئه‌و جۆره په‌یمانانه‌یان ده‌دا، به‌ڵام هیچ یه‌کێکیان وابه‌سته‌ی پهیمانانهکانی خۆیان نه‌بوون.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، عارف شێخ ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام ده‌خوازێت فشاره‌کانی له‌سه‌ر سوننه‌کان زیاد بکات له ناو ئێران‌دا له ڕێی ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌ی به سه‌رکوتکردن داده‌نرێن، وه‌ک ده‌ڵێت له ده‌مێکدا بودجه‌یه‌کی گه‌وره بۆ شوێنێک خه‌رج ده‌کات و بایه‌خێکی زۆری پێده‌دات چونکه خومه‌ینی نوێژێکی هه‌ینی تیادا کردووه، یانیش هه‌ر ته‌نها له شاری تاران‌دا ده‌یان کڵێسا هه‌ن به‌ڵام ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئاماده نییه ته‌نانه‌ی بڕه بودجه‌یه‌کی بچوکیش بۆ شوێنێک بۆ نوێژکردنی سوننه ئاینزاکان ته‌رخان بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5