دانیشتوانی شاری ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه خۆپیشاندانیان کردووه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر که‌می یان نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان له شاره‌که‌یاندا.
پێشتریش له شاری ڕانیه، دانیشتوان خۆپیشاندانیان کردووه و توندوتیژی لێکه‌وتۆته‌وه.
ڕابوون مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت یاسا کارپێکراوه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا دوو بابه‌تیان ڕێکخستووه له په‌یوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکه‌وه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کان که یه‌کێکیان مافی خۆپیشاندانه و ئه‌وی تریشیان پاراستنی خۆپیشانده‌رانه له‌لایه‌ن هێزه ئاسایشیه‌کانه‌وه و ده‌شڵێت هێزه ئاسایشیه‌کان مافی په‌لاماردان و ئازاردانی خۆپیشانده‌رانیان نییه و ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێمیش نابێت ببێته بیانویه‌ک بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی خۆپیشاندان له هه‌رێمدا.
به‌ڕێز مه‌عروف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات شکستی خواردووه له دابین کردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی هاووڵاتیان و ده‌شڵێت هه‌ر ئه‌مه‌شه وه‌های کردووه هاووڵاتیان هه‌ست به نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی بکه‌ن به‌رامبه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌که‌مان و پێشده‌چێت ئه‌م ڕه‌وشه ماوه‌یه‌کی تریش بخایه‌نێت به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به ڕژدی وه‌ڵامی داوا و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بداته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕابوون مه‌عروف کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5