له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌وڵه‌کان و پڕۆژه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڵام هێشتاش نه‌توانراوه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه بکرێته‌وه که به قه‌یرانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ناودێر ده‌کرێت.
مایکڵ ڕوبن، لێکۆڵه‌ر له نێوه‌ندی ئه‌مێریکان ئینته‌رپرایس ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ئێستا له هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات قه‌یرانێکی ڕاسته‌قینه‌یه به تایبه‌تیش له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای هه‌رێمه‌که‌دا.
به‌ڕێز ڕوبن ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ڕیکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ن وێڕای هه‌وڵه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه به هه‌موو توانایه‌کیه‌وه ده‌یدات و ئێستاش ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی هه‌رێمی کوردستانی هاتۆته سه‌ر و ده‌شڵێت ناکرێت به‌هۆی کێشه ئاسایشیه‌کانه‌وه قه‌یرانی سیاسیه‌کان فه‌رامۆش بکرێن.
مایکڵ ڕوبن ده‌ڵێت ئاماژه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن که کێشه و ئاڵۆزیه ئاسایشیه‌کان درێژه ده‌کێشن که ده‌شێت بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بگوترێت هه‌وڵی ڕاسته‌قینه نادرێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی بن به‌ستی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت ڕوانینێکی هه‌ڵه‌یه و به‌لای زۆرێکیش له نێو حکومه‌تی ئه‌مریکادا هه‌ر به هه‌ڵه داده‌نرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یئه‌مه شێوازێکه زۆرێک له حکومه‌ته‌کان له ڕابردوودا گرتبویانه به‌ر.
له‌سه‌ر پرسی ڕیفۆرمی سیاسی له هه‌رێم به‌ڕێز ڕوبن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕیفۆرم له هه‌رێمی کوردستاندا بکرێت ئه‌وا ده‌شێت هه‌رێمه‌که بکه‌وێته بارێکی زیاتری سه‌قامگیریه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت کێشه‌ی گه‌وره له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوری هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و هه‌روه‌هاش بۆ ئاینده‌ی کوردستان، ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت که گرفت له شێوازی پێکهاته‌ی ئابووری هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه له ده‌مێکدا هه‌رێمی کوردستان به‌و به‌هره و تواناییانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌بوایه سه‌نگاپورا بووایه به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه نییه ببێته سه‌نگاپورا به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌یه که ببێته یۆنان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مایکڵ ڕوبن، لێکۆڵه‌ر له نێوه‌ندی ئه‌مێریکان ئینته‌ر پرایس، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5