یەکێک لە سیناریۆکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختە.
لایەنە سەرەکیەکان لە هەرێمی کوردستانی عیراق ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە ئەگەر هاتوو دۆسێی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلانەکرایەوە.
دکتۆر جوتیار عادل، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکان هەر یەکە و لەلای خۆیەوە باس لەم هەڵبژاردنە پێشوەختە دەکات بەڵام تا کاتی ئەم وتووێژەش وەک دەڵیت هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای لە کۆمیسیۆن نەکردووە تا خۆی ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردن.
لە زۆرێک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا باس لە فێڵ و تەڵەکەکردن کراوە و هەروەهاش دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جوتیار ئاماژەش بەوە دەکات کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن هەموو ڕێوشێنێکی پێوتست دەگرێتەبەر و تەکنەلۆژیای نوێ بەکاردەهێنێت بۆ هەر هیچ نەبێت کەمکردنەوەی ڕێژەی دێڵ و تەڵەکە کردن و هەروەهاش هەبوونی چاودێری ناوخۆیی و بیانیش لە دەمی پرۆسەکەدا ئەگەر هاتوو ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختە کرا.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5