بێگەرد تاڵەبانی: وابەستەی بڕیارەکەی ئەنجوممەنی شورای دادوەری نابین

بێگەرد تاڵەبانی

بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بکات بۆ هەموار کردنەوە و خوێندنەوەی دووەمی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.

سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی هەرێم دەڵێت دانیشتنەکە دەکرێت و هەموو ڕێکارە یاساییەکانی خۆی بڕیوە لەوانە خوێندنەوەی یەکەم و ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی و ئێستاش بەپێی یاسا یاداشتێک پێشکەش کراوە و دەشڵێت ئەو چوار فراکسینەی پەرلەمان (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) سورن لەسەر پڕۆژەکانیان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بێگەرد تاڵەبانی دەشڵێت ئەم دانیشتنەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ بڕیاردان نییە لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم وە دەشڵێت ڕۆژی 20 ی مانگی هەشت سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە شێوەیەکی یاسایی دەسەڵاتەکانی خۆی وەک سەرۆکی هەرێم پیادە بکات و بەپێی یاسای سەرۆکایەتی، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم پیادەدەکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی