لەگەڵ ئەو ڕەوشە قورسە ئاسایشیەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت هێشتاش نەگەیشتۆتە ئاستێک بگوترێت ناکۆکیە سیاسیەکان لە وڵاتەکەدا هێور بکاتەوە.
سەرەک وەزیری عێراق ژمارەیەک بڕیاری دەرکردووە لەوانە کەمکردنەوەی ژمارەی پۆستی جێگرەکان لە حکومەتی عێراقدا و کەمکردنەوەیەکی بەرچاوی ژمارەی پاسەوانەکان و هەروەهاش کەمکردنەوەیەکی زۆری موچەی گەورە کاربەدەستانی وڵاتەکە، وەک لایەنگرانی دەڵێن بەشێکن لە هەوڵێکی ڕژد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەرمانڕەوایەتیکردن لە عێراقدا.
لە بەرامبەریشدا هەندێک لە عێراقیەکان دەڵێن ئەم هەنگاوانەی حەیدەر ئەلعەبادی بەشێکن لە ناکۆکیە سیاسیەکانی وڵاتەکە و بڕیارەکانیش لەسەر ئەو بنچینەیە دراون.
دکتۆر ئەردەڵان نوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی زەرد دەڵێت ئەم بارودۆخەی عێراق بە بەردەوامی کێشەی نوێ دروست دەکات و دەشڵێت هەربۆیە پێویست بوو حکومەتی عێراق بڕیاری گرنگتر بدات لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان دەنا وەک دەڵێت هەر کێشەیەک بێتە ئاراوە و بە زوویی چارەسەر نەکرێت ئەوا ژمارەیەک کێشەی تر بە دوای خۆیدا دێنێت.
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاماژەش بەوە دەکات لەگەڵ دەرکردنی بڕیارەکانیدا سەرەک وەزیری عێراق داوای پشتیوانی لە مەرجەعیەتی شیعە کردووە لە نەجەف تا پشتیوانی لەو هەوڵانەی بکات و دەشڵێت مەرجەعیەتی شیعە رۆڵی هەیە لە بڕیارەکاندا لە عێراقدا بەڵام ڕۆڵی سەرەکی لە بڕیارەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتمەدارانی عێراق.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5