دکتۆر کامەران مەنتک: سازانی نیشتیمانی لەلایەن کۆمەڵێک هێزی نا نیشتیمانی ناکرێت

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

کۆبوونەوەکانی هەر پێنج لایەنەکەی بەشدار لە فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقدا بەردەوامن بەڵام هێشتاش هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ نەهاتۆتە ئاراوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکیە سیاسیەکان.

پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم پێنج لایەنە سیاسیە ڕژدن لەسەر ئەوەی ئەم کێشە سیاسیانە چارەسەر بکرێن؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت لە ڕاستیدا ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت لە ڕوانگەی لایەنە سیاسیەکانەوە نەک لە ڕوانگەی یاسایی و سیاسیەوە شتێک نییە بە ناوی قەیران چونکە لایەنەکان وەک دەڵێت بۆ نمونە لە قەیرانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئەم چوار لایەنە وەک چۆن کاندیدێکیان نییە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم ئاوەهاش قایلن بە مانەوەی سەرۆکی هەرێم لە پۆستەکەیدا.

دکتۆر مەنتک ئاماژەش بەوە دەکات ئەم کۆبوونەوانەی دەکرێن زیاتر ڕێکخستنەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیانە بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەی هاتونەتە ئاراوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران مەنتک باسیش لەوە دەکات چۆن لایەنە سیاسیەکان لە ئێستادا گرەو لەسەر دەنگی دەنگدەرانی خۆیان دەکەن و دەشڵێت لە ئێستادا خەمی ئەو لایەنانە ئەوەیە نەبنە قوربانی هاوشێوەی ئەوەی یەکێتی لە ڕۆژی 30 ی مانگی 6 ی ساڵی 2013 کردی و لە کۆبوونەوەکانیشدا قسە و باس لەسەر بابەتێکە و لە هەمان کاتدا بە دەیان داوا و فشاریش لە دەرەوە دەخرێنە سەر کۆبوونەوەکان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک