قەیرانە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان زۆرن و ئاڵۆزیشن و وەک دەشگوترێت کاریگەری نەرێنیان هەیە بەسەر ورد و درشتی ڕووداوەکانەوە بە دۆسێی ناوچە دابڕێندراوەکانیشەوە.
لە ساڵی 2003 و ڕووخاندنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەینەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هێشتا ئەو ناوچانەی لە ڕووی مێژووییەوە و هەروەها لە ڕووی جوگرافیشەوە سەر بە هەرێمی کوردستانی عێراق دادەنرێن نەتوانراوە بخرێنەوە سەر سنورەکانی هەرێم تەنانەت لەو کاتەشدا وەک دەگوترا یەکڕیزیی لە ناو ماڵی کوردیدا لە ترۆپکدایە.
ئەی ئێستا چۆن؟ کە پانتایی ناکۆکیەکان لە یەکڕیزیی زۆر بەرینترە، شەڕی ڕێکخراوێکی توندڕەوی ترسناکی وەک دەوڵەتیئیسلامی لە ئارادایە، لە کاتێکدا قەیرانی دارایی پەرەی سەندووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر شەقام و لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سۆشیال میدیادا.
میوانەکانی مێزگرد:
هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان.
شاڵاو موحەمەد، نوسەر و ڕۆژنامەوان.
پێشتر سەری زمان و بنی زمانی سەرکردە سیاسیەکانی کورد دۆسێی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بوو، پێداگرتن، جەختکردنەوە، سوربوون لەسەر ئەم دۆسێێە زۆر بوو.
بەڵام ئێستا ئەوەی کە کەمترین ئاستی قسەکردنی لەسەرە ئایندەی ئەم ناوچانەیە و ئێستاش ئەوەی لە زاری کاربەدەستانی (ئاستی مام ناوەندی) ئەم ناوچانەوە لە خانەقینەوە تا شەنگال بەر گوێ دەکەوێت؛ هەستکردنە بە فەرامۆشکردنی ئەم دۆسێ گرنگە بەهۆی ناکۆکیەکانی ناو هەرێم و هەروەهاش ناتەبایی لەسەر ڕێژەی دەنگ بەدەستهێنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم ناوچانەدا.
ئایا ئەم نیگەرانیانەی لە نێو خەڵکدا دروست بوون سەبارەت بە ئایندەی ناوچە دابڕێندراوەکان لە جێی خۆیدایەتی؟
ئایا کەمتەرخەمیەکان یان کەموکوڕیەکان بەرامبەر ئەم ناوچانە لە ئەستۆی کێیە؟
ئایا کردنی کەرکوک بە هەرێمێکی سەربەخۆ، وەک بەشێک لە چارەسەر لێی دەڕوانرێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5