دیارده‌ی کۆچی گه‌نجان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بێت مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه. ئێستا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق جارێکی تریش دیارده‌ی کۆچکردنی گه‌نج ده‌ستی پێکردۆته‌وه، له کاتێکدا کورد له‌و هه‌رێمه خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته.
بە هەزاران گەنجی کورد تا ئێستای ئەمساڵ هەرێمی کوردستانی عێراقیان جێهێشتووە ڕووەو هەندەران.
لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شەپۆلی کۆچکردن دیاردەیەکی بەرچاو بووە و هۆکارە هەرە سەرەکیەکەشی سەرکوتکردنەکانی ڕژێمەکەی سەدام حوسەین دیکتاتۆری پێشووی عیراق بووە.
ئەوەی نکوڵی لێناکرێت گەنج هەمیشە یاخییە و بە شوێن ژیانێکی باشتردا دەگەڕێت، ناتوانێت لە ژینگەیەکدا بژی کە دەزانێت ئەو خەون و هیوایانەی هەیەتی نایەنە دی و زەمینەش ناڕەخسێت بۆ بەدیهاتنیان.
زۆرێک لە چاو‌دێر لەوبڕوایەدان هەر تەنها کێشە و گرفتی ئابووری هۆکاری کۆچکردنی گەنجان نییە بەڵکو فاکتەرە سیاسی و ئاسایشیەکانیش ڕۆڵیان هەیە لەم دیاردەیەدا.
میوانی بەرنامە:
دکتۆر هێرش ڕەسوڵ، پسپۆڕی میدیا، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین.
یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی تر، فەرامۆشکردنی گەنجە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمەکەوە کە ئەمەش بۆتە مایەی گەورەتربوونی کەلێنی بێ متمانەیی لە نێوان گەنج و دەسەڵاتدا بە شێوەیەک کاریگەرییەکی نەرێنیشی هەبووە بەسەر پرەنسیپی وابەستەیی بە نیشتمانەوە.
لە ئێستادا هەرێمی کوردستانی عێراق لە شەڕێکی سەختدایە لەگەڵ توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا و ناشکرێت باس لەوە نەکەین کە بە هەزاران گەنجی کورد لە بەرەیەکی دوور‌و درێژدا لە شەنگالەوە بۆ خانەقین لە شەڕدایە دژی توندڕەوان.
ئایا ده‌کرێت هه‌ر ته‌نها شه‌ڕی دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکرێته بیانوو بۆ کۆچی گه‌نجان؟
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئاگاهییه‌کی ڕژدی داوه له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه و داواشی له حکومه‌تی هه‌رێم کردووه تا چاره‌سه‌رییه‌کی ڕژد بۆ ئه‌م دیارده‌یه ببینێته‌وه.
حکومه‌ت چی کردووه یانیش پێویستە چی بکات؟
ئایا گه‌نجی کورد له باشور خۆی به خاوه‌نی کێشه‌کان ده‌زانێت؟
کاتێک گه‌نجی کورد ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات یانی وابه‌سته‌یی به نیشتمانه‌وه لای نه‌وه‌ی نوێ که‌م بۆته‌وه؟
ئایا بێزاری و ناڕه‌زاییه‌کانی گه‌نج وه‌ها ده‌که‌ن گوێ به مه‌ترسیه‌کانی ڕێگه‌ی گه‌یشتن به هه‌نده‌ران نه‌درێت؟
میدیاکان چۆن سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا ده‌که‌ن؟
(دکتۆر هێرش ڕه‌سوڵ) پسپۆڕی میدیا له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5