لەگەڵ ئەوەشدا وەها چاوەڕوان دەکرا لەم کۆبوونەوەیەی ڕۆژی یەکشەممەدا لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەر نەشگەنە ڕێکەوتنێکی بەرایی ئەوا هەر هیچ نەبێت بگەنە ڕەخساندنی زەمینەیەک بۆ ڕێککەوتن لە نێوانیاندا.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دواخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ماوەیەکی نادیار جارێکی تر گومانەکانی هێناوەتە ئاراوە کە هەروا زوو ئەم 5 لایەنە سیاسیەی هەرێم ناگەنە ڕێککەوتن.
هاوکات بزووتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەی سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە دەبێت سیستەمی فەرمانڕەوایەتی هەرێم سیستەمێکی پەرلەمانی بێت و سەرۆکی هەرێمیش هەر لە ڕێی پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
بەختیار کەریم نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت پیدەچێت لایەنەکان گەیشتبنە ئەو بیرکردنەوەیەی ئەگەریش ئەم کۆبوونەوەیەی رحژی یەکشەممەش بکرێت وەک هەموو کۆبوونەوەکانی تر بێ ئەنجام بووایە و دەشڵێت لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا باس کراوە دواخستنەکە بەو هیوایەیە کە تا هەفتەی ئایندە بۆچوونەکان لێک نزیک ببنەوە و بگەنە ڕێککەوتن بەڵام وەک بەختیار کەریم دەڵێت "گومانم هەیە لەوەی دوای هەفتەیەکی تریش بگەنە ئەو ڕێککەوتنە."
لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەختیار کەریم ئاماژەش بەوە دەکات ئەم قەیرانەی هەرێم لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەدایە کە دەیانەوێت بارودۆخ وەک خۆی بمێنێتەوە و لە بەرژەوەندی سیاسیە بازگانیەکاندایە وەک دەڵێت کە سودمەندن لەوەی ئەم ڕەوشە وەک ئێستا بمێنێتەوە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5