کێشە سیاسیەکانی هەرێم بەردەوامن و هێشتاش لایەنەکان نەگەیشتونەتە ئەو جۆرە ڕێکەوتنەی بە سازان ناودێری دەکەن، وەك چاودێریش دەڵێن درێژبوونەوەی ئەم ئاڵۆزییە سیاسیانە کاریگەری نەرێنیشی هەیە بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوڕایە و دەڵێت قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان قەیرانێکی کەڵەکە بووە و کۆی ئەو قەیرانانەیە کە لە سەردەمی شاخ هەبوون و چارەسەرکردنەکانیشیان دواخراون و بەردەوام قەیرانیان بە قەیران چارەسەرکردووە و هەر هەمووشیانیان لە دۆسێ سیاسیەکاندا کۆکراونەتەوە و لەوێشەوە خزێندراونەتە ناو دۆسێ حیزبییەکانەوە و ئەوجاش لە ناو حیزبەکاندا کەوتۆتە لای چەند کەسێکی دیاریکراوەوە.
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت هەوڵەکان بۆ ئەوەیە دواجار ئەو بڕیارەی حیزب دەیدات نەگاتە ئەو ئاستەی کاریگەری بەسەر کۆی ژیانی خەڵکدا هەبێت، بە تایبەتی کە ئێستا لەگەڵ ئەو قەیرانەداین کە حیزب بڕیار لەسەر چارەنوسی سیاسی سەرکردەیەکی دەدات وەک دەڵێت لە ئەنجامدا کاریگەری دەبێت بەسەر کۆی کایەکانی ژیانەوە دەبێت لەو ڕوانگەیەوەی ئاوێزان دەبێت بەو جۆرە میتۆدە سیاسیەی کە تێڕوانینێکی نا دامەزراوەیی هەیە و دەشڵێت بەرپرسەکان لە هەرێمی کوردستان زانایانە و بە یاسا بارودۆخێکیان دروست کردووە بێباکانە جۆرێک لە پاشاگەردانی بەرهەم بێنیت.
بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کردووە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5