ڕۆژی یازدەی سەپتێمبەری ساڵی 2001 ژمارەیەک هێرش کرانە سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نەک هەر ئەم وڵاتەی هەژاند بەڵکو جیهانیشی توشی شۆکێکی گەورە کرد.
ئا لەو ڕۆژەدا تێرۆریستەکانی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەیان ڕفاند، دووانیان خۆیان کێشا بە باڵەخانەکانی نێوەندی بازرگانی جیهانیدا و یەکێکیشیان خۆی کێشا بە (پەنتاگۆن) وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چوارەمیشیان پێدەچێت هەوڵی هێرشکردنە سەر کۆنگرێس یان کۆشکی سپی هەبووبێت، بەڵام لە ستانی پێنسلڤانیا دەکەوێتە خوارەوە.
14 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا ڕه‌ت ده‌بێت
له پاش ئه‌م هێرشانه توندڕه‌ویی ئیسلامی نه‌ک هه‌ر کۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵکو له شێواز و فۆرمی جیاوازدا هێزی تێرۆرکاریی خۆی نیشان ده‌دات.
میوانی بەرنامە:
دکتۆر ئەحمەدی مەلا، نوسەر و لێکۆڵەر
لە پاش بڕیارکەی سەرۆک جۆرج دەبلیو بوش بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی تاڵیبانەکان لە ئەفغانستان، توانرا تا ئەندازەیەک جموجۆڵەکانی ئەم ڕێکخراوەی ئوسامە بن لادن سنوردار بکرێت. هاوپەویمانانی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گورزی گورچک بڕیان لە ئەلقاعیدە دا. دە ساڵ پاش ئەم هێرشانە و لە سەرەتای ڕۆژی 2 ی مانگی 5 ی ساڵی 2011 هێزێکی تایبەتی ئەمریکا توانییان بن لادن لە ماڵەکەی خۆیدا لە پاکستان بکوژن.
کوشتنی ئوسامە بن لادن و سنوردارکردنی جموجۆڵەکانی ئەلقاعیدە نەبوونە مایەی ڕەواندنەوەی مەترسیەکانی توندڕەوانی ئیسلامی بۆسەر ئاسایشی جیهان. لە یازدەی سێپتەمبەرەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی تێرۆریستی تر دروستبوون یانی هاوشێوەی ئەلقاعیدە بوون و یانیش خۆیان بە بەشێک لەو ڕێکخراوە زانیوە.
ئیسلامی سیاسی له فۆرمه‌کانی وه‌ک (ئه‌لقاعیده و تاڵیبان و له‌شکری تیبه و ئه‌لشه‌باب و جه‌ماعه ئیسلامیه و بۆکۆ حه‌رام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هتد) بۆته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی تاک و کۆمه‌ڵگاکانیش.
ئایا هێشتاش مه‌ترسی هه‌یه بۆ ڕوودانه‌وه‌ی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌رێکی دیکه؟
ئایا پاساوه‌کان بۆ هه‌بوونی ئیسلامی سیاسی به توندڕه‌و و میانڕه‌ویه‌وه له جێی خۆیدان؟
ئایا ئیسلامی سیاسی ده‌توانێت ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ دیموکراسی و بره‌و به کۆمه‌ڵگای سیڤیل بدات؟
چۆن ده‌توانرێت ئه‌و مه‌ترسیانه بنه‌بڕ بکرێن یان هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکرێنه‌وه؟
ئایا ئیسلامی میانڕه‌و ده‌توانێت له ڕووی هزریه‌وه ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م دیارده توندڕه‌وییه‌کاندا؟
(دکتۆر ئه‌حمه‌دی مه‌لا) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:
Your browser doesn’t support HTML5