هێشتا کۆبوونەوە بەردەوامەکانی 5 لایەنە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی عیراق هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش هیوای خۆی دەردەبڕێت تا ئەم کۆبوونەوانە ئەنجامێکی باشی هەبێت.
کەمال کەرکوکی دەڵێت سەرۆکی هەرێم مافی گەلی کوردستانە و گەلی کوردستان خۆی سەربەخۆیانە لە نێوان خۆی و ویژدانی و خوای خۆی سەرۆکی خۆی هەڵدەبژێرێت و دەشڵێت ئەوە مافی ئێمە (پارتی) نییە ئەو مافە لە گەل بسەندرێتەوە، ئەگەر وابێت ئەوە زوڵمە لە گەل دەکرێت و هیچ لایەنێکیش ئەو مافەی نییە چونکە ئەگەر لایەنێک ڕای گەل بە هێند وەرنەگرێت و خۆی لە بری خەڵک بڕیار بدات ئەوا بەرپرس دەبێت لەو کارەی.
بەڕێز کەرکوکی دەڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نییە سەرۆکی هەرێم لە ڕێی پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت بەڵکو دەبێت گەل هەڵیببژێرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵین ساڵح سەبارەت بەوەی چوار لایەنەکە ئەم دۆسێیەی پۆستی سەرۆکی هەرێم بە کێشەیەکی یاسایی دەزانن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە کێشەیەکی سیاسی دەزانێت ئیتر ئایا ڕێککەوتن چۆن دەکرێت؟ کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت نا بە پێچەوانەوە پارتی هەمیشە لەگەڵ یاسا و مافی گەل بووە و دەشڵێت پێشتریش پارتی زۆری هەوڵ دا کە بە لایەنەکان بڵێت سازان پێچەوانەی یاسا و عورفی پەرلەمانییە و هەرچەندە پارتی دەیزانی ئەمە کارێکی نایاساییە بەڵام وتمان لەگەڵ ئەوەشدا نایاساییە وەلێ مادامەکی ئەو لایەنانە لەسەر ئەو نایاساییە کۆکن ئەوا بەشکو پێکەوە بتوانین بەو نایاساییە شتێک بۆ گەلی کورد بکەین.
تێبینییەکی پێویست:
ئەمڕۆ یەکشەممە بەر لە تەواو بوونی کۆبوونەوەی 5 لایەنەکە لە هەرێم ئەم وتووێژە تۆمار کراوە.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:
Your browser doesn’t support HTML5