یەکگرتووی ئیسلامی لە لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکشێتەوە

ئێوارەی ڕۆژی شەممە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئاسایی کردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان کشایەوە.

یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەڵێت " ماوەی كۆمیتەكە خۆی تەواو بووە چونكە حەوت ڕۆژ بوو وە هەردولا سوربوون لەسەر قسەكانی خۆیان و نەرمیمان نەبینی لەهیچ لایەكیان بۆیە بڕیاری ئەوەمان دا كە لە كۆمیتەكە بكشێینەوە".

سەمیر سەلیم سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو لیژنەكە دەڵێت "پارتی لەبەر ئێمە بوو بۆ ئەوەی بیانگەیەنین بە ئەنجامێك لەگەڵ گۆڕان ئێستا كە ئێمە نەماوین لەو لیژنەیە نازانین چی دەبێت".

بەڕێز سەلیم ئەوەش ناشارێتەوە كە بارودۆخی ئێستا لەهەرێمی كوردستان مەترسیدارە چ هاتنی سوپای ڕوسیا و بونی داعش و هاتنە سەر شەقامی هاوڵاتیان ئەمانە هەمووی لەیەک كاتدان.

هەروەها دەشڵێت "هیچ كەس و كاک مەسعودیشمان ئاگادار نەكردۆتەوە لەكشانەوە لە لیژنەكە چونكە ئیشی لیژنەكە خۆی تەواو بووە و هەر هەفتەیەک بوو ئەوە بوو بە دوو هەفتە".

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەل سەمیر سەلیم یاریدەدەری ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەمیر سەلیم