ڕۆژی شەممە ته‌رمی تر كه كۆچبه‌ری كورد بوون له قوربانیانی ده‌ریای ئیجه له ڕێگه‌ی فڕۆكه خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یه‌نرایه‌وه شاری سلێمانی.
ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران لەهەرێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مەریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌و سێ ته‌رمه هی دایكێک و دوو منداڵی بوو كه له ڕووداوی نوقومبونی به‌له‌مێک 22 ی مانگی 1 خنکان".
لەو ڕووداوەدا به‌له‌مێک كه 55 كۆچبه‌ری كوردی هه‌ڵگرتبوو ده‌یانویست بچنه یۆنان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا له ده‌ریای ئیجه نوقم بوو 8 كه‌س له‌و به‌له‌مه گیانیان لەدەست دا و 5 کەسیش بێسەروشوێن بوون .
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد ببیستە.
Your browser doesn’t support HTML5