پێشنیازی داخستنی ئۆفیسی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی

پێشنیازی داخستنی ئۆفیسی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی دەکرێت و نوێنەرانی شاری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە دەڵێن هۆکارەکانی ئەم پێشنیازە بۆ کەمکردنەوەی خەرجیەکانی پەرلەمانی عێراقە . ئەمین بەکر لەو بارەیەوە دەڵێت ئەم نوسینگانە گرنگی خۆیان هەیە و هەتا ئێستا تەنها هەر پێشنیازە . دەشڵێت ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەم پێشنیازەی راگرتوە و داخستنی ئەو نوسینگانە بەکارێکی باش نازانێت و ئەمین بەکر دەشڵێت خودی خۆم لە دژی ئەو پێشنیازەم.

پەیامنێرمان لە شاری سلێمانی ژیار محەمەد لەمبارەیەوە ئەم راپۆرتەی ئامادەکردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

راپۆرتی ژیار موحەمەد