چەند پەناخوازێکی کوردستانی ئێران لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن

چه‌ند په‌ناخوازێكی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و پاش چه‌ند کاتژمێرێک ئازاد ده‌كرێن و ئه‌وان ده‌ڵێن له‌سه‌ر داواكردنی مافه‌كانی خۆیان بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ خالید نه‌قشی یه‌كێك له‌و په‌ناخوازانه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" ئێمه‌ وه‌ک په‌ناخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌مانه‌وێت ژیانێكی ئاسایی بژین بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یو ئێن كۆبوینه‌وه‌ به‌ڵام دواتر هێزێكی پۆلیش هات داوای چوار كه‌س له‌ نوێنه‌ری په‌ناخوازانی كرد و ئێمه‌ش چوین و ده‌ستگیریان كردین دواتر ژن و منداڵه‌كانیشیان ده‌ستگیر كرد".

هاوکات نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی به‌ ده‌نگی ئەمریكای ڕاگه‌یاند "ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوێک ده‌ستگیر كراون به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه‌كه‌دا كاری نه‌شیاویان كردبوو خۆیان خستبۆ‌ به‌ر ئۆتۆمبێل دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ به‌ سپارده‌ ئازاد كران تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌".

لەم بارەیەوە ژیار محەمەد پەیامنێرمان لە سلێمانی زانیاری زیاترمان دەداتێ.

Your browser doesn’t support HTML5

ژیار محەمەد