بۆچوونی دانیشتوانی سلێمانی لەسەر هەوڵی کودەتاکەی تورکیا

له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا به‌شێک له‌ هاووڵاتیانی سلێمانی ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ و هه‌ندێک پێیان باش بوو سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كوده‌تایه‌ و كۆتایی هێنان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ئاکەپە.

به‌شێكی تر له‌ هاوڵاتیانیش ڕای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه‌ و هه‌وڵی
كوده‌تاكه‌ به‌ هه‌وڵی كوده‌تا به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تدا ناو ده‌به‌ن.

به‌ڵام هێشتا خه‌لێكیش هه‌ن كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌جێندای كوده‌تاكه‌
ناڕوون بووه‌ بۆ كورد بۆیه‌ له‌نێوان لایه‌نگری و بێلایه‌نی نازانرێت كورد كامیان
هه‌ڵبژێرێت.

مامۆستایانی ئاینیش ڕای خۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ شه‌وی هەینی لەسەر شەممە لەلایەن به‌شێك له‌
سه‌ركرده‌كانی سوپای توركیاوه‌ هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی درا ئه‌گه‌ر چی به‌شێک له‌سه‌ركرده‌
و سه‌ربازانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ ده‌ستگیر كراون به‌ڵام تا ئێستاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كان
به‌رده‌وامن

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانییەوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ژیار محەمەد