ئاڵدار خه‌لیل: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئۆجه‌لان هه‌یه‌ نازانین ژیان ده‌كات یان نا

ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م له‌ میانەی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكەی توركیا ده‌كات و به‌ سیناریۆی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناوی ده‌بات.

ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێت "ئه‌ردۆغان له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته‌ ده‌ست هه‌میشه‌ هه‌وڵی داوه‌ وەک دیكتاتۆرێك ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكاندا بگرێت، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش كه‌ به‌ده‌نگی خه‌ڵک بونه‌ نوێنه‌ر به‌ڵام پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و چه‌ندین سه‌رۆک شاره‌وانی لاداوه‌ چه‌ندین كاری تر،دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناچار کرد به‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ ئیدی مایه‌وه‌ سوپا،كه‌ ده‌یویست ده‌ستبه‌سه‌ر سوپادا بگرێت و له‌ نه‌یاره‌كانی پاک بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش له‌ دوای بیانوو ده‌گه‌ڕا.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م گوتیشی "ئه‌ردۆغان بۆ پاككردنه‌وه‌ی سوپا هات ئه‌م سیناریۆی كوده‌تایه‌ی ڕێكخست واته‌ كوده‌تاكه‌ سیناریۆی ئه‌ردۆغان خۆی بوو".

هه‌روه‌ها دەشڵێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌م سیناریۆیه‌ی ئه‌ردۆغان تێوه‌نه‌گلێت باشتره‌ كه‌ له‌سه‌ر تێكۆشینی خۆی به‌رده‌وام بێت و یه‌كڕیز بێت بۆ ئه‌مه‌ش به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م كاته‌دا باشترین شته‌ تا له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ كورد یه‌ک هه‌ڵوێست بێت.

ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م به‌ په‌له‌ترین كار كه‌ پێویسته‌ ئێستا كوردان بیكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵی ئه‌وه‌ بده‌ن به‌زوترین كات دۆخی ئۆجه‌لان بزانرێت چونكه‌ له‌ دوای كوده‌تاكه‌وه‌ تا ئێستا نازانرێت به‌ڕێز ئۆجه‌لان ساغه‌ یاخود نه‌خۆش ماوه‌ یان نا؟

ئاڵدار خه‌لیل ڕونی ده‌كاته‌وه‌ "هۆكاری زیادبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئۆجه‌لان دوای كوده‌تاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ردۆغان شه‌ڕی دژی كورد ڕاگه‌یاندووه‌ و دانوستان ڕاگیراوه‌ هه‌روه‌ها دوای كوده‌تاكه‌ش هه‌وڵی ده‌ستكاری كردنی ده‌ستوور ده‌دات بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی یاسای له‌ سێداره‌دان.

گوتیشی كاتێک ئه‌ردۆغان بیه‌وێت سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپاكه‌ی خۆی له‌ سێداره‌ بدات ئیدی چۆن هه‌مان كار به‌رامبه‌ر ئۆجه‌لان ناكات.

ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م له‌ وتووێژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مەریكا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شی دایه‌وه‌ كه‌ بۆچی شه‌وی كوده‌تاكه‌ كورد له‌ توركیا هه‌وڵی نه‌دا یاخود هه‌وڵی ئازادكردنی ئۆجه‌لانی نه‌دا.

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د په‌یامنێڕی ده‌نگی ئەمەریكا له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری جڤاتی دیموكراتی ته‌ڤده‌م.

Your browser doesn’t support HTML5

ژیار