مەم قانع: لە مێدیای كوردیی دا، بنەماكانی نیشتمانیبون نابینینەوە
سەرەرای ئەوەی گوایە میدیای کوردی لە قوناغە سەرەتاییەکانیەتی و نە پرۆفیشنال و نە سەربەخۆن، بەڵام ئەمرۆ دەبینین ژمارەیەک تەلفزیۆن و سەتەڵایت چ لە هەرێمی کوردستان وە یاخود لە دەرەوە لە کاردان. ئاخۆ تا چ ئەندازەیەک ئەم میدیایانە بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانیان لەبەر چاو گرتوون و گرنگی پێی داوون؟
مەم بورهان قانع رۆژنامەوان، سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان و هەر وەها بةريَوةبةرى ئؤفيسى سليَمانى ريَكخراوى نووسەرانى بێسنور لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە بروای من، ئەگەر میدیا، میدیایەکی پرۆفیشناڵ و میدیایەکی سەربەخۆ نەبێ وە پابەند نەبێ بە کۆێ پرینسیپەکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی، ناتوانێ داکۆکەرێکی راستەقینە بێ یان رۆڵێکی گرنگی هەبێ بۆ ئەوەی ببێتە میدیایەکی نیشتمانی".
کاکە مەم هەر وەها دەڵێت " هەڵبەتە نابێ نکۆڵی لەوەش بکەین کە وڵاتانی زلهێزی دراوسێ کاریگەری بەدیان هەیە بەسەر ئەجندای سیاسەتی حیزبی کوردیەوە وە ئەمەش دەگوازرێتەوە ناو راگەیاندنەکان و روو دەداتەوە، لەبەر ئەوەی رەنگە لە سەدا نەوتی میدیای کوردی سەر بە پارتەکان بن، بەڵام ناکرێ ئەمە بە پاساو بێنینەوە".
کاک مەم دەشڵێت" بەداخەوە راگەیاندنی کوردی هەندێ جار خیانەتە نیشتمانیەکان وەکو هەڵوێستی نیشتمانی پێمان دەفرۆشێتەوە، بە تایبەتی راگەیاندنی حیزبی، بۆ نموونە ئەمرۆ 31 ئابە کە 20 ساڵ تێ ئەپەری بەسەر بانگهێشتکردنی تانکەکانی بەعس بۆ پاێتەختی هەرێمی کوردستان، بۆ شاری هەولێر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، ئەمە لە لای زۆرینەی خەڵکی کوردستان وەکو خیانەتێکی نیشتمانی تەماشای دەکەن، بەڵام تەماشا ئەکەین ئەمرۆ کە ئەبێ میدیای کوردی چۆن لەسەر ئەم پرسە قسە بکا، هەندێ میدیا بە جۆرێک تر تەماشای دەکا، هەندێک بێدەنگی لێ ئەکا و هەندی میدیا بۆ ئەجەندایەکی تر ئەیوروژێنی و قسە لەسەر ئەکا".
Your browser doesn’t support HTML5