کاریگەری قەیرانی ئابوری هەرێمی کوردسـتان بەسەر خەڵکی لە جەژندا

Slemani

ئەمساڵ خەڵكی سلێمانی جیاوازتر پێشوازیان لە جەژنی قوربان كرد لە سێیەم ڕۆژی جەژندا باس لە شێوازی پێشوازیكردن لە جەژن و مەراسیمەكانی جەژن دەكەن.

لەوبارەیەوە دارا محێدین هاوڵاتیەكی شاری سلێمانی دەڵێت "خەڵـک زۆر بێزارە و گەیشتووە‌ بە قوڕقوڕاگەی پارەی كرێ خانو و شیر و دایبی منداڵی نیە، ئیتر جەژنی چی؟! خەڵـک خواخوایەتی جەژن نەیەتە سەر ڕێی و ئەو مەسروفاتە زیادەیە نەیەتە سەر ڕێی."

گەنجانیش باس لەوە دەكەن كە قەیرانە ئابوری و سیاسیەكان خۆشی و چێژی جەژنی لانەهێشتوون.

ئاكۆ فەرەیدوون یەكێكە لەو گەنجانە، وتی" ئەم جەژنە هیچ خۆش نەبوو چونكە پارەم پێنەبوو جل بكڕم، نەک هەر من، بەڵکو هەزارەهای وەک من پارەی جوتێ پـێڵاوی پێ نەبووە بیكڕێت. خەڵک لەبەر بێ پارەیی دەچێتەوە ماڵی باوكی بۆ جەژن."

خانمانیش كە وەک دابونەریتێكی كۆن بە خاوێنكردنەوەی ماڵەكانیان و چێشت لێنانی تایبەتی بەیانیانی جەژن پێشوازی لە جەژن دەكەن، بەڵام بەشێک لە خانمان و خەڵكانی سلێمانی دڵیان لای پـێشمەرگەیە.

شەرمن كەمال خانمێكی دانیشتووی شاری سلێمانیە دەڵێت " هیچ دڵم خۆش نیە بەم جەژنە ئێستا هەر چوار پارچەی كوردستان شەڕی تێدایە، هەروەها پـێشمەرگەش لە بەرەكانی شەڕە، كە جەژنیشم كردووە وەک دابونەریتێـک بووە نەك وەك دڵخۆشی."

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ژیار محەمەد