سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند مامۆستایه‌كی ناڕازی له شاری سلێمانی ده‌ستگیركران به‌ڵام ئه‌و مامۆستایانه خۆیان ده‌ڵێن ڕفێنراون.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا عادل حه‌سه‌ن یه‌كێك له‌و مامۆستا ناڕازیانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتێک چووم بۆ نان كڕین و گه‌ڕامه‌وه له لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نیه‌وه كه چه‌ند كه‌سێكی تێدا بوو خۆیان به هێزی به‌گژدا چونه‌وه‌ی تاوان ناساند و یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانیش تاكسی بوو ڕفێنرام".
مامۆستا عادل ئه‌وه‌شی گوت "پاش ئه‌وه‌ی منیان خسته ناو ئۆتۆمبێله‌كه توره‌كه‌ی ڕه‌شیان كرد به‌سه‌رمدا و نه‌مزانی بۆ كوێ برام. چه‌ند كاتژمێرێك له شوێنێك ڕایانگرتم نه‌مزانی كوێبوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌ن منیان خسته‌وه ناو ئۆتۆمبێل و دواتر منیان هێنا له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی له چۆڵه‌وانیه‌ك فڕێیان دام".
گوتیشی ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان فڕاندووم تا ئه‌م ساته نازانم بۆ كوێیان بردووه.
ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كرد به نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی،به‌ڵام ڕایگەیاند كاك به‌ختیار كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی و قایمقامی سلێمانیه له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌كات ، پاش چه‌ند جارێك له په‌یوه‌ندی كردن به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ژیار محەمەد
Your browser doesn’t support HTML5