ناڕەزایی مامۆستایان لە شاری سلێمانی

له‌ بری زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌ شاری سلێمانی و له‌ خۆپیشاندانێكدا زه‌نگی بایكۆتكردنی خوێندنیان لێدا.

مامۆستایان جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن موچه‌ی ساڵێكیان ده‌وێت كه‌ هێشتا پێیان نه‌دراوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند داواكارییه‌كی تر.

مامۆستایان واده‌ی كۆتایی هێنان به‌ بایكۆتكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان به‌سته‌وه‌ به‌ جێبەجێ كردنی داواكارییه‌كانیان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ١-١٠ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ،هه‌رچه‌ند پێشتر به‌ بڕیاری وه‌زاره‌ت دوو جار ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ له‌ ١٧ی مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ٢٧ی مانگی ڕابردوو دواخرا.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ژیار محەمەد

Your browser doesn’t support HTML5

Zyar report