د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به وه‌كاله‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت،هیچ ڕێكخراوێكی جیهانی هۆشداری نهداوینێتێ به هۆی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن ساڵێكی خوێندن بۆ خوێندكاران حساب نه‌كرێت.
هه‌رچه‌نده زیاتر له مانگێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندندا به‌ڵام تا ئێستا به هۆی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی،زانكۆی سلێمانی ده‌ستی نه‌كردۆته‌وه به پڕۆسه‌ی خوێندن.
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: له دواین كۆبونه‌وه‌دا فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ بڕیاریان دا له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست بكه‌نه‌وه به ده‌وام ،هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بێ‌یار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ده‌ده‌ین.
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی گوتی: ساڵی ڕابردوو هیچ مامۆستا و خوێندكارێكمان له‌سه‌ر بایكۆت غیاب نه‌داوه،ئه‌مساڵیش هه‌ر مامۆستایه‌ك ئاماده نه‌بێت ده‌وام نه‌كات ئه‌وا هه‌وڵ ده‌درێت به مامۆستای تر ئه‌و وانه‌یه به‌خوێندكاران بڵێنه‌وه
گوتیشی: زۆربه‌ی مامۆستایان و خوێندكاران خۆیان هاتوون داوا ده‌كه‌ن كه ده‌ست بكرێته‌وه به‌ده‌وام.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره له خوێندكاران كه باس له‌وه كرا بڕی(١٠٠)هه‌زار وه‌رده‌گیرێت له خوێندكاران، د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو : ئه‌و بابه‌ته‌یان دواخستووه و ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ناكرێت له‌بری ئه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌ك به خوێندكاران پڕ ده‌كرێته‌وه كه هه‌ركات پاره‌یان هه‌بوو دۆخی ئابوری باش بوو ئه‌و پاره‌یه بده‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5