بە هۆێ ئەو بارودۆخە ئالۆزی و قەیراناویەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە تا رادەیەک ژیان و جم و جۆڵ راوەستاوە و گیرو گرفت یەخە و گەروێ زۆربەی دام و دەزگاکانی گرتووە و خۆپێشاندانەکانیش هەر وا بەردەوامن.
ژیار مەحەمەد پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی لەم راپۆرتە راستەوخۆیەدا تێشک دەخاتە سەر چەندێن لەو گرفتانەی تووشی پارێزگاکەدا بوە هەر لە کێشەی دەستنیشانکردنی پاریزگار بۆ حکومەتی خۆجەیی شاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنەوە بگرە تا خۆپێشاندانەکانی هاووڵاتیان و ئالۆزیەکانی دەوروبەری هەڵەبجە.
Your browser doesn’t support HTML5